“ئاربهبایهک له ڕۆشنبیری”

شه‌ماڵ ئیسماعیل پوور
دوکتۆر ئیبراهیم یونسی گه‌وره نووسه‌ر و ڕۆشنبیری پڕکاری کورد سه‌ره‌ڕای کاری زۆر و ده‌ست و پێ گری سیاسی و سیاسی کار بوون له ۸۵ ساڵ ته‌مه‌نیدا زیاتر له ۸۰ به‌رهه‌می پێشکه‌ش به کتێبخانه و جیهانی ڕۆشنبیری کردووه بارستایی و که‌ڵه‌که چن بوونی کتێب و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وه ده‌خوازن که به پیاوی فه‌رهه‌نگ ناوزه‌د بکرێ. ڕه‌زا سه‌ید حسه‌ینی لەم باره‌وه ده‌ڵێ: ئیبراهیم یونسی ڕێبه‌ر و ڕێنوێنی فەرهەنگی ئه‌م گه‌له بووه ؛ ئه‌و به ڕێکه‌وت کاری نه‌کردووه و پلانی به‌ره‌و پێش چوونی فه‌رهه‌نگی گه‌لی له مێشک‌دا بووه و… .
دوکتور یونسی فره ڕه‌هه‌نده و له چوار چێوه‌یه‌کی تایبه‌تدا نامێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ژیانێکی تایبه‌ت بووه ، له نووسینیشدا تایبه‌ته و له که‌س ناچێ. لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی پڕن له وانه‌ی که‌م وێنه و ڕه‌نگه بتوانین بڵێین که به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی پڕ بایه‌خترین کتێبه . له نووسیندا وردبین و لێزانه؛ ده‌ست بۆ هه‌ر بابه‌تێک ده‌بات له ده‌ستیدا هه‌ویره و به‌تام و چێژترین شتی لێ چێده‌کات. یونسی کاتێک که مێژوو ده‌نووسێته‌وه ڕۆحی وه‌به‌ر دێنێ و به شێوه‌یه‌کی زیندوو ده‌یگێڕێته‌وه کاتێک له به‌سه‌رهاته‌کان ده‌دوێ خوێنه‌ر خۆی له ڕووداوه‌کاندا ده‌بینێ و هونه‌ری چیرۆک نووسین وای لێ ده‌کات که هیچ شتێک له‌به‌رچاوی ون نه‌بێت. قه‌ڵه‌مێکی ڕاستگۆی هه‌یه. به‌شێویه‌ک که له هیچ ترس و پاساوێکدا ناگونجێ و بۆ ڕاستی نووسین له هیچ شتێک ناپرینگێته‌وه. یونسی هه‌رگیز گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی فریو نادا و قه‌ت بێهووده دڵخۆش کردن و پووشبه‌سه‌ر کردنی راستییه‌کان به دروست نازانێ. ده‌یه‌وێ زۆر بێڕه‌حمانه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر بدوێ و به‌م کاره ویستوویه‌تی له ڕاستی لانه‌دا و هه‌روه‌ها خوێنه‌ریش وه‌ئاگا بێنێته‌وه. یونسی له زۆربه‌ی نووسه‌ره گه‌وره‌کانی جیهان به‌رهه‌می وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه که ده‌توانین ئاماژه به‌م که‌سایه‌تییانه بکه‌ین: ویکتۆر هۆگۆ، چارلز دیکێنز، شێکسپیر، هوارد فاوست، داستایوفسکی، ڕاسێڵ و…
ئه‌م نووسه‌ره له زینداندا خۆ پێده‌گه‌یه‌نێ و به‌ندیخانه ده‌کاته زانستگا بۆ خۆی. هه‌ر له‌وێ گه‌وره ئاره‌زووه‌کانی چارلز دیکێنز وه‌رده‌گێڕێ. له شێوازدا ڕیالیزمی لا په‌سه‌نده و ڕۆمانی شه‌ڕ و ئاشتی به مه‌زنترین و شاکاری جیهانی ده‌زانێ. لای وایه وه‌رگێڕانیش جۆرێکه له نووسین و خوڵقاندن. یونسی پێی وایه که نووسه‌ر ده‌توانێ به نووسین و وه‌رگێڕانی به سوود فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وه به‌ره‌و گۆڕانکاری و گه‌شه به‌رێت. ئه‌م نووسه‌ره فره ڕه‌هه‌نده له زۆر بواردا چالاک و ده‌ست به قه‌ڵه‌م بووه. که ده‌توانین نووسراوه‌کانی به‌م جۆره پۆلین به‌ندی بکه‌ین: ڕۆمان و بیوگرافی ئه‌ده‌بی، مێژوو و سیاسه‌ت، ڕه‌خنه و مێژووی ئه‌ده‌بی،زمان و زمان ناسی و کورد و کوردستان و هه‌روه‌ها چه‌ندین بواری دیکه. به ڕای دوکتور یونسی نووسه‌ر ده‌بێ هه‌موو شته‌کان بڵێت. هه‌رچه‌ند ئه‌مه کارێکی زۆر دژواره. هه‌ر به‌م پێیه بۆ خۆی وه‌ک نووسه‌رێکی مه‌زنی کورد هه‌موو شتێکی گوتووه و گێرەڕهوهی هه‌موو ده‌رد و ئاواره‌کانی بووه. یادی به‌رز و پیرۆز و ڕێگای به‌رده‌وام بێت.