شاعیری نوێترخوازی سەقزی بەرهەمێکی شیعری خۆی لە سلێمانی لە چاپ دا

“ساڵح سووزەنی” زیاتر لە چل ساڵە خەریکی نووسین و لێکۆڵینەوەیە و بەرهەمی ئەو چل ساڵە، دوانزە دیوانی شیعر و سێ بەرهەمیش لەسەر ئەدەبیات و ڕەخنەی ئەدەبییە، کە ساڵی ۲۰۰٦ بەرگی یەکەمی کتێبی “لە ژێر تیشکی ڕەخنەدا” لە سلێمانی چاپ کرد/چاپی هەنار؛ بەرگی دووهەمی ئەو کتێبەش لە سالی ۲۰۱٤ لە لایەن یەکیەتیی نووسەرانەوە بە چاپ گەیشت. هەروەها کتێبی “نالی و خوێندنەوەکانی سەردەم‌”ی لە ساڵی ۲۰۰٦ لە چاپ درا، بەڵام بە هۆکار گەلێکی جۆراوجۆرەوە تا ئێستا نەیتوانیوە کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی لە ئێران‌‌دا بڵاو بکاتەوە.

ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی #واکاوی ڕای گەیاند: دەبوا بەشێک لە شیعرەکانم سانسۆر بکردایە بۆیە کۆی شیعری “سەرتان لێ ئەسێوێ”م لە سلێمانی، لەسەر ئەرکی “قوبادجەلیزادە” و هەوڵی “ناوەندی پیرەمێرد” بە چاپ گەیاند.

هەروەها ساڵح سووزەنی گوتی: ئەم بەرهەمە شیعرییە پێکهاتوە لە دیوانگەلی؛
درۆ موقەدەسەکان، بە ژمارە تەلەفوونەکانی عالەم، شیعرەسات، وەهمەکانی ئەشق، تابۆکانی دەمامک ،حەبێکی هەنگوێنی، بە عینجەوفینجەوە و چ شار؟ و بەم زووانەش بەشی دووهەمی دیوانی شیعریم کە لە شەش کۆشیعری دیکە پێک هاتووە لە چاپ دەدرێت.

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کد امنیتی *

بستن
بستن