نوێترین بەرهەمە شێعری جەماڵ مەلایی لە چاپ درا

قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان نوێترین بەرهەمە شێعری شاعیری کوردستانی جەماڵ مەلایی یە. ئەم کتێبە وەک سێهەمین بەرهەمی ئەو لە لایەن ناوەندی گوتارەوە لە چاپ دراوەو لە نۆهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سنە کە بڕیارە ۱۰ هەتا۱۵ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە بچێت دەکەوێتە بەر دەستی خۆێنەران.

ڕێ وڕەسمی پەردەلادان لەم بەرهەمە شێعرییە روژی شەممەی داهاتوو لە کاتژمێر ۴ هەتا ۵/۳۰ خولەک لە پێشانگای کتێبی سنە بەڕێوە دەچێت.

لەم شاعیرە کوردە بەرهەمە شێعرییەکی تر بە ناوی” عەکسێکی تەواو قەد لە مردنم” ساڵی ۹۳ی هەتاوی چاپ بوو کە توانی خەڵاتی کتێبی کوردی برایم یونسی و خەڵاتی فستیواڵی ئەدەبی مەولەوی کورد بباتەوە.

هەروەها جەماڵ مەلایی ساڵی پاریش کتێبە شێعری “ئیسماعیل” بەرهەمی نووسەر ورەخنەگری بەناوبانگی ئێرانی “ڕەزا بەراهەنی” وەرگەڕاندە سەر زمانی کوردی و لە لایەن چاپەمەنی غەزەڵنووس لە سلێمانی بڵاو کرایەوە.

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کد امنیتی *

بستن
بستن