پەراویزخستنی “زمانی دایکی”

رضا شجیعی| فعال فرهنگی

بەشی پێنجەمی رۆمانی” گابۆر” گێڕانەوەی دیتنی “زمانی دایکی” یە لە دوو تۆی لاپەڕیەکدا کە کراوە بە دەفرێک و شۆرمەزەی تێدا دەخورێ. ئەمە یەکەمین دیتن و رووبەرووبوونەوەیە لە گەڵ زمانی دایکیدا کە بەردەوام نێونجی نێوان ئەو و جیهانی دەرەوە بووە و ئێستەش کە لە قوتابخانەیە نێونجێکە بۆ تێگەشتن لە زمانێک کە وانەی پێدەلێنەوە.
بەشێکی زۆر لە خەڵکان و منداڵانی کەمایەتییەکان و گەلانی ژێردەستە، لە وڵاتانێ کە بنچینە و کۆروانینی سیاسیان، کلۆنیالیستییە پەروەردەیان بە زمانێکە کە تا دواکاتەکانی ژین و مان نامۆیە و هەستێکی سەیر دڵتەزین و کارەساتاوی لامان خولقاندووە و بە پێی بەشیکی زۆر لە لێکۆلینەوە زانستییەکان یەکێک لەو خاڵ و فاکتەرانەی رێگرن لە پێشکەوتووی و گەشەی کۆمەڵایەتی و زانستیدا پشتگوێ خستنی “زمانی دایکی”یە کە پرۆسەی بە پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی دیکە مسۆگر دەکات.
پێم خۆشە جارێکی دی پێکەوە دەسپێکی بەشی پێنجەمی رۆمانی” گابۆر” بخوێنینەوە:
“کوتم ئەوە چییە؟ دادەی؟ چا ئەو کابرا سەیرە!
دانەوییەوە لاپەڕەکەی ھەڵگرتەوە. لاپەڕەکە چرچ‌ولۆچ ببوو، جوان دیاربوو شۆرمەزەی تێدا خوراوە.
بەڵام کەلیمەکانی ھەر دەخوێندرانەوە.
کوتم ئەوە چین، ئەو کەلیمە سەیرانە؟ دادەی…
بە زمانی فارسی نەبوو. بەڵام ئەو دەیتوانی بیخوێنێتەوە.
کوتم پا…ڵە…وان…فس…فس؟؟ ئاااا؟؟! پاڵەوان فس‌فس چییە؟ ئەو کابرایە پاڵەوان فس‌فسە! هەتی خۆ دەزانم بیخوێنمەوە…
پێی سەیر بوو. ھەستێکی سەیری بەرانبەر بەو کەلیمانە ھەبوو.
کوتم وەکوو ئەو فارسییە نەدەچوو کە لە مەدرەسە زۆرم دە‌خوێند و کەمی لێ ‌حاڵیی دەبووم.
کوتم ھە..بوو … نەبوو … کاب…را … یەک… بوو… دوو… ژنی … ھەبوو … ئەو…کابرایە… زۆر ترسە…نۆک و…بێ دەستە…ڵات…بوو…
وەختایەک بە لەقە لەق و پتە پت کەلیمەیەکی ساغ دەکردەوە، شیرنا‌ییەکی سەیر لە دەمارەکانی گەڕا؛ ڕووناکییەک لە چاوەکانییەوە ئاوقای مێشک و دڵی بوو.
شیرنایی و ڕووناکایی.
كوتم زۆر دواتر زانیم کە ئەوە شیرنایی و ڕووناکایی زمانی خۆم بوو لە دەروونم‌دا ئاوێتەی یەک دەبوون.
ئەوە یەکەم‌جار بوو بە چاو زمانی خۆی دەدی. ئەو تا ئەودەم تەنیا بە گوێ زمانی خۆی بیستبوو.
کوتم ئەوە یەکەم‌جار بوو زمانی خۆم دەدی.
زمانی خۆی چەندە ئاسان بوو، زمانی خۆی چەندە پێ خۆش بوو!
کوتم من دەزانم.
کوتم من کوردی دەزانم.
بە ھەڵاتن ڕۆیشتەوە ژوورێ. لە خۆشیان زمانی نەدەهاتە گۆ.
کوتم دایە وەرە شتێکی سەیر!
کوتم چییە ڕۆڵە!
کوتم وەرە بە خودا من… دەزانم بخوێنمەوە!
کوتم چی دەزانی بخوێنییەوە.
کوتم زمانی کوردی.”
رۆمانی گابۆر| سەیدقادر هیدایەتی|نەشر گوتار

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کد امنیتی *

بستن
بستن