ڕووداوە مێژووییەکان؛ ٣٠جۆزەردانی ١٢٨٩ی هەتاوی

ئەنوەر مەعریفەت

سەد و نۆ ساڵ لەمەو پێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕودا خۆش نووس، قازی و ئەدیبی سەقزیی، مەلا محەمەد کەریم شیخولئیسلامی ناودار بە «قازی کەوسەر» کۆچی دوایی کرد.

قازی کەوسەر کوڕی مەلا مستەفا قازی لە دایکبووی شاری سەقز لە میانەی خوێندنی باوی ئایینی، ئامادەی ئەلقەی دەرس دادانی چەند زانایەکی وەک مەلا عەبدوڵلا پیرە باب و مەلا عەلی قزڵجی بووە و پاش کۆتایی قۆناغەکانی دەرس و زانیاریی ئایینی خۆیشی لە سەقز دەرسی بە فەقێیان وتووە و دادوەریی شەرعیشی کردووە. قازی کەوسەر دەست و خەتی نووسینی زۆر خۆش بووە و خاوەنی زەوق و بەهرەی ئەدەبیش بووە هەروەها لە پەخشان و هۆنراوەی فارسیدا دەستی بالای بووە. دیوانێکی شێعر و پەخشانی لێ بە جێ ماوە کە پاییزی ساڵی١٣٩٥ لە لایەن نەوادەکانی یەوە بەناوی«قاضی کوثر، گوهری در خزف» چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

برچسب ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کد امنیتی *

بستن
بستن