ڕوونکردنەوەیێک لەسەر گۆرانی هەوری لار

✍️ مەحیا میکائیلی

 

بێ هیچ گومانێک گۆرانی «هەوری لار» یەکێ لە خۆشترین گۆرانیەکانی مووسیقای کوردییە کە هەست و ڕۆحی مرۆڤ بارۆشە دەکا، لەڕاستیدا چەن بۆچوون لەسەر چۆنیەتی داڕشتن و درووس کردنی ئەم گۆرانییە هەیە ؛

۱. تاقمێ لە مووسیقی ناسەکان بەو بڕوایەن کە هەوری لار فلکلۆرە و ئاوازدانەرەکەی نادیارە و بەچەن شێوەی جیاوازیش لەلایەن گۆرانیبێژانەوە گوتراوەتەوە.

۳. تاقمێ تریش بەو بڕوایەن کە خاوەنی گۆرانی هەوری لار گۆرانی بێژێکی ناوچەی فەیزوڵڵا بەیگییە بەناوی خاڵە مەزنی سماقان (سماقان گوندێکی ناوچەی فەیزوڵڵابەیگییە)

۳. تاقمێکیش دەڵێن کە خاوەن و داهێنەری گۆرانی هەوری لار خوالێخۆشبوو حەمەی ئامانە (هونەرمەند حەمەی ئامان خەڵکی گوندی یەنگی‌کەندە سەر بە ناوچەی فەیزوڵڵابەیگی)

۴. تاقمێ تر بڕوایان وایە کە خاوەنی ئەم گۆرانییە هونەرمەند ئەحمەد خەیاتە (گوایە خەڵکی گوندی باخچە بووە و ڕەعیەتی شاعیر و خۆشنووس و وێنەکێشی بەناوبانگ مامۆستا مێسباحولدیوانی ئەدەب بووە).

وادەگێڕنەوە کە هاوژینی شاعیری بەناوبانگی موکریان مێسباحولدیوان ئەدەب (۱۲۷۷ بۆکان ئەرمەنی بڵاخ–۱۳۰۴ تەورێز) ئێجگار جوان و چەلەنگ دەبێ و مامۆستا ئەدەب چەندین شێعری بۆ هۆنیوەتەوە، وا ڕێدەکەوێ کە مامۆستا ئەدەب هەوری‌یێکی جوان بۆ هاوژینی ئەسێنێ وئەویش هەوریەکە ئەپێچێتەوە، (ژنانی ئەو سەردەمە بەپێی داب و نەرێت کەمێ لار هەوریەکەیان ئەپێچاوە)، کاتێ هونەرمەند ئەحمەدی خەیات چاوی بە هاوژینی مامۆستا ئەدەب دەکەوێ شێوەی بەستنی هەورییەکەو جوانی و ڕێک و پێکی ئەو خاتوونە هێندە کاریگەری لەسەر هەست و ئێحساسی ئەحمەد خەیات دادەنێ کە گۆرانی هەوری لاری بۆ ساز دەکا.

دوای لێکۆڵینەوە ڕوون بۆوە کە یەکەم کەسێ کە ئەم گۆرانییەی خوێندە ئەحمەد خەیات بووە، پاشان خاڵە مەزنی سماقان خوێندوویەتی، دوای خاڵە مەزنی سماقان هونەرمەند حەمە ئامان دووپاتی کردۆتەوە، دوای ئەوان مامۆستا زیرەک ساڵی ۱۳۵۱ خوێندوویەتی، دوای مامۆستا زیرەک لەلایەن مامۆستا ماملێیشەوە دووپات کراوەتەوە.

نووسین؛ مەحیا میکائیلی
سپاس بۆمامۆستا کاوە پیشداد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کد امنیتی *

دکمه بازگشت به بالا