۳ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی

ڕووداوە مێژووییەکان

✍️ئەنوەر مەعریفەت

لەم ڕۆژەدا هونەرمەند و دەرهێنەری شانۆ، نووسەر و وەرگێری سەقزی کاک “خالید خاکی” لە تەمەنی شەست ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان و دیداری یاران کرد.

خالید خاکی لە کۆتایی پەنجاکاندا لەگەڵ ئەوەی لە گۆڕەپانی شانۆی سەقز دا کەسێکی دیار و بەرچاو بوو بەڵام لە هەمان کاتدا کەڵکەڵەی مێژوو و ئەدەبیاتی کوردی و بە تایبەت ئەدیبانی شارەکەی بوو، هەر بەو هۆوە ساڵی ١٣٥٦ کتێبی (نظری به کردستان و دیدار با شاعران)ی چاپ کرد.

پاش چەند ساڵ دواکەوتن لە چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی، ساڵی ١٣٨٠ بە چاپی وەرگێڕانی مەنزوومەی «ئەفسانە»ی نیما یووشیج بە کوردی، قۆناغێکی نوێی لە ژیاندا دەست پێکرد و ساڵێک دواتر بە دوای دا بیرەوەری و چیرۆکەکانی بە ناوی«ئایەرە ئایەرە» بڵاوکردەوە. ساڵی ١٣٩٠یش چیرۆکی«خەج و…»ی لە چاپدا. هەروەها توانی کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی شاملوو وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی بەڵام بەداخەوە نەیتوانی بە چاپی بگەیێنێت. دوایین چالاکییەکانی خوالێخۆشبوو، بە ڕێوەبردنی «دیمانە» ئەدەبییەکانی ئەنجومەنی مەولەوی سەقز و خاوەنداریەتی گۆڤاری«ساکار» بوو.

یک دیدگاه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کد امنیتی *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا