رونمایی و نقد کتاب
“باز تجرد زنان”

هه‌ر كه‌س چیرۆكێكی هه‌یه‌ و گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ڵاقیان ئه‌زموون كردووه چیرۆكێكی ته‌ڵاقیان له لایه‌. ئه‌گه‌ر داوا له‌ ژنان و پیاوانی ته‌ڵاق بكر‌ت، هه‌ر كامیان چیرۆكێكی خۆیان ده‌ڵێنه‌وه‌ و هیچ دوو چیرۆكێكی ته‌ڵاقیش له‌ ئه‌ویتر ناچێ و له‌ ناو هه‌ر كام له‌ چێرۆكانیش‌دا كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی‌تر هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی بۆ دوو هاوسه‌ر و له‌ نێوان ئه‌وان‌دا رووی داوه.


ئه‌م كتێبه‌ گێڕانه‌وه‌ دیارده‌ناسانه‌ و راڤه‌ كردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی ئه‌و ژنانه‌یه‌ كه ته‌ڵاق ژیاون و هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی روانینی ژنانێكه كه ته‌ڵاق بۆ ئه‌وان ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كی یاسایی نییه، به‌ڵكوو سه‌فه‌رێكی هه‌ستیاره كه به‌ كۆتایی هاتنی ژیانی هاوبه‌ش و تێكچوونی خێزان سه‌ر هه‌ڵده‌دات. گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌یه‌ كه ژنان له‌ به‌ستێنی كوردستان ئه‌زموونیان كردووه. گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌یه‌ كه‌ به راستی خه‌مناك، زاڵمانه‌ و پڕاوپڕه‌ له‌ تووڕه‌یی و زۆر سامناك كه بۆ بڕێك له‌ ژنان خه‌م، په‌ژاره و ئێشێكی له‌ راده‌ به‌ده‌ری به‌ دواوه‌ بووه. به‌ڵام هاوكات ژنانێكی به‌ هیوا و ئیلهام هێنه‌ر بوونیان بووه كه بۆ ئه‌وان ته‌ڵاق كۆتایی جیهان نییه و ته‌نیا كۆتایی وه‌رزێكی ژیانه‌ نه‌ خودی ژیان.

telegram

مطالب مرتبط

نظر بدهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کد امنیتی *