عەزیز گەردی؛ نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد
ماڵاوا پیاوە دڵسۆزەکەی زمان و وشە…

عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە «عەزیز گەردی»، یەکێک لە گەورە نووسەر و وەرگێرەکانی کورد، لە تەمەنی ۷۴ ساڵیدا، دوای چەند وەخت ململانێ لەگەڵ نەخۆشینی گورچیلە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
عەزیز گەردی، لە ساڵی ۱۹۴۷ لە بەحرکە (شارۆچکەیەکی سەر بە هەولێر) لە دایکبووە، زیاد لە ۳۶ کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیسپانی بە باشی دەزانی و لەم رێگەوە خزمەتێکی گەورەی بە زمانی کوردی کردووە.
یەک لەوانە رۆمانی «ئەو پیاوەی بە تەنیا سەفەری کرد» لە نووسینی «کۆنستانتین ڤرجیل گیورگیو»یە، وەک باسی دەکەن عەزیز گەردی سەرەڕای ئەوەی کە مامۆستای زانکۆ سەلاحەدینی هەولێر بووە، بەڵام پیاوێکی تەنیا و گۆشەگیر بووە و هەمیشە خۆی لە خۆدەرخستن و میدیا دەپاراست.
ناوبراو جیا لە وەرگێڕان، چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانە رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێک، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی و…