ئێواره شێعری سترانی هه‌نار

ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدبی مەو‌له‌وی کوردی شاری سه‌قز لە درێژە‌ی چالاکییەکانیدا ئێواره شێعرێکی به به‌شداریی شاعیرانی شاره‌کانی سه‌قز، دیوانده‌ره‌، سنه، بۆکان و پیرانشار له هۆڵی گەورەی ئیدارەی ئێڕشاد و فەرهەنگی شاری سەقز به‌ڕێوه برد.

له‌م کۆڕه‌دا شاعیرانێک وه‌کو عەلی حسەینی، ئیبراهیم ئیسماعیل‌پوور، مەلا کامیل شەریف پوور، سەردار حەسەنی، ڕەحمان غەفووری، شەرمین مۆهڵەتی، سروە مەجیدی، عەتا ساڵح پوور، کەماڵ دەروێشی، مریەم یەتیمی، مەنسوور کەرەمی، مەهدی فەللاحی، ئەحمەد یاسینی، نیان فاتمی، هەڵاڵە سۆهرابی، شلێر ڕەشیدی، ماپارە ئەمینی، عەدنان یار ئەحمەدی، کارۆ مروەتی، که‌ژاڵ حه‌سه‌نی، شلێر ئوولا، نەرمین ئیبراهیم ئازەر و ئارمان کەریمی شێعره‌کانیان ئاراستە‌ی گوێگران و لایه‌نگرانی شێعر و وێژه‌ی کوردی کرد.

جێگای ئاماژەیە بەڕێوبەرانی ئەنجومەن ئەم ئێوارە شێعرە‌یان پێشکەش کرد بە خوالێخۆشبوو کاک خالید خاکی.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا