از اوج واژگان ن ن…
صالح سوزنی| شاعر
ئه‌و به ئاسمانیشه‌وه بێ ێ..
هه‌ر شێعر ئه‌ڵێ ێ…
باڵ ته‌نیا مه‌رجی فڕین نیه
شه‌قه‌ی ئه‌و وشه‌گه‌ل ه نابیستن؟
راسته نوێترخوازان ، هه‌ر له چرکانه‌کانی داکارییهوه تا شێعری شێت و ده‌قی شاعیرانی جیاواز و به‌ره‌ی چواره‌می شێعریی و//… هه‌وڵی ده‌ربازبوونیان داوه له ژێر ته‌وژمی ده‌سه‌ڵاتی زمانیی “شێرکۆ”ی شاعیر و له رێگه‌ی شکاندنی فۆرم و زمان و چه‌ندده‌نگیی و چه‌ند کێشی و چهندبنهمایی و چه‌ند چهندهکانیهوه.. به‌ره‌به‌ره خۆی جوێ کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به مانای کزبوون و نه‌مان و که‌م ده‌سه‌ڵاتی شێعری شێرکۆ نیه. به پێجه‌وانه‌وه ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌و زمانه و ، له راده‌به‌ده‌ر شاعیر بوونی شێرکۆش ده‌گه‌یه‌نێ… ده‌قگه‌لێک که له رێگه‌ی وێکچواندن و خوازه و ته‌نانه‌ت ئوستووره‌سازیی و به‌گشتی وێنه‌سازییه‌وه ده‌گاته لووتکه … رێگه به شاعیرانی دوای خۆی نادا که له‌هه‌مان شێوازی نوێخوازیدا مانۆڕ بده‌ن و ته‌نانه‌ت ببزوێن … هه‌ر بۆیه؛ له بنه‌ڕه‌تدا یه‌کێک له هۆکاره‌کانی هاتنه‌ئارای ده‌سته‌واژه‌ی “نوێترخوازیی” ئاماده‌بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ته‌وژم و زه‌خته زمانییه‌یه له‌سه‌ر زمانی شاعیرانی دوای شێرکۆ و ئه‌وانه‌ی نه‌یانویست یان نه‌یانتوانی له ژێر ئه‌و قورساییه گه‌وره‌یه ده‌رچن و فلیقانه‌وه…
من کاتی خۆی له “ئپیستمۆلۆژیای شێعری کوردی‌دا” و به پێی ئه‌و پۆلێنبه‌ندییه نیشانهناسانهیهی له ره‌وتی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا کردبووم، سه‌باره‌ت به ده‌قی “شێرکۆیی” نووسیبووم و ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م، که ؛
له‌م برگهدا مرۆڤ وه‌ك بابه‌تی شوناس و شوناسهر / سووژه و ئوبژه/ دێنهجیگهی نیشاندانی نیشانه‌كان واته لێكدانه‌وه/ تحلیل/ دیتهجیگهی نمایش،تویژینه‌وه له‌چۆنیه‌تی هه‌ل و مه‌رجی نیشاندانی نیشانه‌كان تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌ده‌بی مودێڕنه؛ مرۆڤ كه‌ی و له چ دهرفهتیكدا و بۆ چی شته‌كان ئه‌نوێنێ؟ لیره‌دا مرۆڤ ئهقلآنیهتی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌موو شتی پیشان ئه‌دا و ئه‌ده‌بیش دهبیتهمهیدانی ده‌ر بڕینی رهوایات و حیماسه‌ی قه‌به قه‌به بۆ جیهانیكی به‌شكۆی ئینسانی له لایه‌كه‌وه و له‌لایێ تره‌وه ده‌قه‌كان ترس و ره‌شبینی و شكستی جه‌ماوه‌ر و تاك له‌گه‌ڵ په‌نابردن به قۆلآیی ده‌روونی ئینسانی‌دا ئهنوینن.
الف: دوای تۆفان بوو / هه‌ل و مه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ده‌ڕبرینی نیشانه/
گه‌رده‌لوول وترس و بیم و ته‌م تۆمان بوو
هیشتا زریكه‌ی زه‌مین و قیژه‌ی دره‌خت
وه‌ك زریكه‌ی هه‌ڵدێراوی دایكانی گوند… دایكانی شار
له سه‌ر دا ئهزرینگانهوه
وه‌كوو منداڵ، هیشتا كانی ئه‌وتی ترسی دلَی خۆی بوو
ده‌ربه‌ند، ئه‌شكه‌وت، مه‌زرا.. باغچه وه‌كوو گه‌وره وه‌كوو ئیمه
گێنگل گێنگل
له گێژه‌نی دووكه‌ڵێكی په‌نگ خواردوودا ئهتلانهوه…
له‌م ده‌قه‌دا دار و به‌رد و ئه‌شكه‌وت و مه‌زرا له روانگه‌ی پرسۆنی فیكهشنهوه/وه‌ك رۆحی زیندووی مرۆڤ/ دێنه گفتوگۆ و «دال»ه‌كانی نیشانه نه‌بۆ یه‌ك مه‌دلوول به‌ڵكوو به‌شیوه‌ی خوازه و مه‌به‌ستگه‌لی ئینسانی دێنه ئاراوه و هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی دوای «تۆفان» ئه‌نوێنن برواننه بازنه‌ی وشه‌كانی/ تۆفان… گه‌رده‌لوول … ته‌م تۆمان … گێژه‌ن … دووكهلَ…/ كه‌هه‌موویان مه‌دلوولی حاڵاتێكی ئینسانی وكۆمهلاَیهتین/ زرینگانه‌وه‌ی مێشكی سه‌رو ترسی مندال و گه‌وره‌ی وه‌ك ئیمه/
زمان له ده‌قه شیعریه‌كانی ئه‌م به‌شه‌دا به‌نیشانه‌ی به‌ره‌نگاری هاتۆته‌مه‌یدان و كه‌م شیعر هه‌یه زمانی نه‌كردبێته كه‌ره‌سه‌ی به‌ره‌نگاری (و شوێن په‌نجه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شێعرییه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێ)
خه‌مه‌كانی كرد به‌شیعر و
كردیهشانی… ته‌وری گولله‌ی مه‌تره‌لۆزی سپای دوژمن…
كورِهكانی ههلاكۆخان
كاتێ به‌سه‌ر شێعرهكانما نه‌وتیان پژاند
بوو به جه‌ژنی وشهكوژان…
«شاعیریكیان / به تاوانی شیعر گوتن/ له دار ئه‌دا/
وتیان وه‌سیه‌ت:
بۆ دوایین جار
شاعیر لێوی لێك هه‌ڵبڕی
باڵنده‌ی شیعریكی تازه
له شه‌قه‌ی باڵ ی‌دا و فرِی…»
یان؛
«شه‌وه / هه‌ی دادگهلی یاران / تاو له‌تاوی مه‌یه وا دیلی نه‌هاته
بهههرایه گوندی شوومی شه‌وه‌زه‌نگ…»
«به سه‌ر پردی دووكهلَینی جه‌سته‌ی گرِتی به‌ربووی خۆما/ هه‌نگاو ده‌نێم…
زامه‌كانم؛ده‌رزی ئاژنی خهمێكن/ كه به‌ته‌نیا ئه‌شق و هه‌ناسه ئه‌زانی /هه‌رگیز ساریژ نابنه‌وه…»
وه‌ك ده‌بینن بینا و فه‌زای ده‌قی شیعری كوردی له‌م ئاسته‌دا له سه‌ر مرۆڤ و بۆ مرۆڤی مه‌زڵوومی كورده؛ تاو شه‌و جه‌سته‌ی گرِتێبهربوو هه‌ڵۆی سوور و… هه‌مووی بۆ ئینسان هاتوونه‌ته ده‌قی شێعرییه‌وه..
ب: شك و گومان له ریوایهی گه‌وره‌و دروشمه جیهانیه‌كان و ره‌ش بینی و ترس و په‌نا بردن به ناو خۆدا به‌شێكی تری ناسینی مرۆڤه له‌ده‌قه شیعریه‌كانی كوردیدا؛
«وه‌ختی باوێشك دانی میژوو
وه‌ختی نووسینی راستی… گوزه‌شتن … گوزه‌شت
له‌م به‌نده‌ره سامدارهدا
ئه‌وینی زه‌رنه قووته‌ی ئیمه چۆن بالَ بگری!؟
ئاویزانم به مه‌رگ ئه‌ڵێ: دره‌نگه
عه‌ده‌م ئه‌ڵێ؛ دره‌نگه
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ئه‌ڵێن دره‌نگه
فه‌نابوون یه‌ك ساته‌و هه‌موو سات
ئه‌ی كچی مه‌رگه‌سات
ئه‌ی ژنی به‌فری ره‌ش
ئه‌ی كچی وڵاتی تاعوون و كاره‌سات…»
بڕواننه بازنه‌ی وشه‌كان كه رهشبیني لێ ئه‌باری؛
باوٌێشك… گوزهشتی راستی… به‌ندره‌ی سامدار… مه‌رگ … عه‌ده‌م… دۆزه‌خ … به‌هه‌شت.. فه‌نابوون… مه‌رگه‌سات، به‌فری ره‌ش تاعوون ..كاره‌سات …ئه‌م هه‌موو وشه‌گه‌له كاتێ به دهورنیشانهوه بسوورِێنهوه جگه ترس و ره‌شبینی و گومان له‌میژووی مرۆڤ مهدلوولیكی تری نیه
« بایه‌كی ئێسك گرانی ده‌نگ گرِی دۆزه‌خیم بینی…
واهاتووه؛ سه‌رمان … خه‌ونمان … په‌نجه‌كانمان… گولَدانهكانمان… ژێی گیتار و گه‌رووی وشه و سه‌رمای گیان و ره‌شبه‌ڵه‌ك و په‌رداخه‌كانی خه‌ییام و بالَندهكانی مه‌ستووره و سرووده‌كانی بیكهس و هه‌رچی هه‌وری ژان گرتووه… هه‌رچی كرمی ئاوریشمنی ئاینده‌یه… هه‌رچی گه‌رای چراكانه … هه‌مووی بدڕێ…»
«ئه‌مه مه‌رگی نوورانیه و به شه‌پۆل دێ…»
ئینسان له‌ناو هه‌ل و مه‌رجی هاتنه ئارای ئه‌و وشانه‌دا چۆن بژی؟ وشه غه‌زه‌بی لێدهبارێ و نفره‌ت له وجوودی ئینسانی تاك… ئینسانی سه‌ده‌ی بیست…كه نه زانست ده‌ستی گرتووه نه ریوایهگهورهكان داڵده‌یان داوه…
تێكه‌ڵاوی ترس و غوربه‌ت و بێهووده‌یی/ ۳۰ ساله چرایه‌كی به‌رگژه بام / تیشكم به‌خشیوه به‌كۆڵانه‌كانی مردن و / ئه‌و دارستانه ژاراویانهی تێكڕا ئه‌بنه تابووت…
ئه‌م وشانه رهنگهزهمینه بێ بۆ هاتنه ئارای ده‌قێكی دیكه‌ی شیعری…»
یاد و ناوی شێرکۆی شاعیر هه‌ر به‌رده‌وام م م……..