سێوێک لە مێخەک بۆ ڕۆژی خۆشەویستی
سێومێخەک یان سێوی مێخەکڕێژ لە کەلتووری کوردەواریدا هێمای ئاشتی و خۆشەویستییە و لە رۆژی خۆشەویستیدا هەدیە ئەدرێت.
وەک دەڵێن، مێخەکڕێژ کردنی سێو ئەبێتە هۆی مانەوی سێوەکە و جگە لەوەیش بۆن و بەرامەی مێخەکەکە هەر بەردەامەو وەک شاعیر دەڵێ:
مێخەکەی کۆنی ئەوینم دا بە سێوی دڵ گرێ
عەهدی دڵ وایە عەزیزم کون کونیش بێ نامرێ
درووس کردنی سێوی مێخەکڕێژ کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە وردەکاری هەیە. لە ساڵانی ڕابردوودا کەسانێکی زۆر وەک “نارین محەممەدی” دەستیان بردووەتە ئەم کارەوە تا هەم کەلتووری جوانی کوردەواری زیندوو کەنەوە و هەم رێگەیێک ببێت بۆ دابین کردنی بەشێک لە بژێوی ژیانیان.