٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٧٧هەتاوی

ڕووداوە مێژووییەکان|ئەنوەر مەعریفەت

لەم ڕۆژەدا ئەدیب و مامۆستای زانکۆ و فێرگە دواناوەندییەکانی سەقز «دوکتور محەمەد خالیدی» لە تەمەنی ۳۹ ساڵی لە شاری زەنگان کۆچی دوایی کرد؛ تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ سەقز و بە بەشداریی جەماوەری سەقز ئەسپەردەی خاکی شارەکەی کرا. ناوبراو کوڕی شێخ مەلا زاهێد، ساڵی ۱۳۳۸ لەم شارە هاتبووە دونیا. خوێندنی تا قۆناغی دواناوەندی لە سەقز تەی کرد و لە ساڵێکدا دوو دیپلۆمی ڕیازی و ئەدەبی وەرگرت. لە زانکۆی ئەدەبیاتی تەورێزیش لیسانسی ئەدەبیاتی وەرگرت و بە دەرس وتنەوە لە فێرگەکانی سەقز دەست بەکار بوو. دوکتورای ئەدەبیاتی لە زانستگای تاران وەرگرت و دوای ئەم سەرکەوتنە، بووە مامۆستای زانکۆ لە تاران، بناو، مەهاباد و سەرەنجام لە شاری زەنگان.

دوکتور خالیدی لە کەنار دەرس خوێندن و دەرس وتنەوەدا خولیای هۆنینەوە و توێژینەوە و نووسینی هەبوو و بێجگە لە شێعری کوردی و فارسی و عەرەبی، چەند کارێکی وەک: لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی قەسیدەی بوردیەی باجوری لە عەرەبییەوە، لێکۆڵینەوە لە سەر ژیان و بەرهەمەکانی خەییامی نەیشابووری و حافزی شیرازی بە دەستەوە بوو کە مەرگی لە ناکاو ماوەی تەواوکردنیانی پێنەدا.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا