بە کوردی قسە بکەن نووسراوەی کوردی وەر بگرن
ئاسۆسافت وەک گرووپێکی توێژینەوە، خزمەتێکی نوێی بۆ بەکارهێنانی باتی تێلێگرام ڕێخستووە و ئێوە دەتوانن دەنگی خۆتان بدەن بەم باتە و ئەو بۆتان بکات بە نووسراوە. ڕێگەی باتەکە ئەمەیە؛
https://t.me/AsosSoftSTT_bot
ئاسۆسافت دەڵێ؛ مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە، توێژینەوە و پەرەدانە بە بواری سیستەمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی قسە کردن بۆ زمانی کوردی ناوەڕاست بووە کە سەرەکیترین دەرەنجامەکەی داڕشتن و جێبەجێکردنی سیستەمێکی تایپی دەنگییە بۆ ئەم زمانە.
بە یارمەتیی ئەم سیستەمە، بەکارهێنەران دەتوانن قسە بکەن و سیستەمەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیک تایپی بکات. یەکێک لە گرنگترین قازانجەکانی ئەم بەرهەمە خێراترکردنەوە و ساکارکردنەوەی شێوازی تایپی دەقی کوردی و کاروبارەکانە.