مسته‌فا شێرزاد و زیاتر لە نیوسه‌ده خه‌باتی هونه‌ری
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری به‌ئه‌زموونی کورد مامۆستا “مسته‌فا شێرزاد” رۆژی رابردوو شه‌مه ١۵ی ره‌زبه‌ری ١۴٠٢ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی هه‌شتا و دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا كه سروشتی كوردستان و ژیانی مرۆڤی كوردی له خۆیدا ده‌گرتەوە بینه‌ری به‌ره‌و خه‌یاڵ و بیره‌وه‌ریه‌كانی زوو دەبرد هەر بۆیە لە لایەن هەفتانەی سیروانەوە وەک دوایین که‌سایه‌تی به‌جێماوی نه‌قاشان و شێوه‌کارانی پێشه‌نگی نه‌وه‌ی یه‌که‌می ناوچه‌ی موکریان و کوردستان ناسێنراوە.
به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا كه سروشتی كوردستان و ژیانی مرۆڤی كوردی له خۆیدا ده‌گرتەوە بینه‌ری به‌ره‌و خه‌یاڵ و بیره‌وه‌ریه‌كانی زوو دەبرد. ئەو هونەرمەندە زیاتر له ٦٠ ساڵ خزمه‌تە هونەری کرد و خاوه‌ن چه‌ندین شاکاری هونه‌ری بوو و دەتوانین بێژئن ژیانی له‌ناو تابڵۆكانیدا له هه‌ژاری مادی و ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌عنه‌وی وهونه‌ریدا ته‌واو كرد.