دیدارێک لە دیاری و دروومانی باوکی

لەوەتا حەمەی باوکی بانگی بەگوێدا دراوە و بۆنی دایکی بە سەقزی دلۆڤانەوە ناوە، پتر لە نیوسەدەیە جلوبەرگی نەخشین بۆ تەڕپۆشان بەدیاری ئەددوورێت.
تۆمار و بەدواچوونی مێژووی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی سەقزی خۆشەویست بە نیوەونیوەچڵ ئەمایوە بێتوو خەیاتە پەنجەزێڕینەکەی ساڵانی ۶۰ و حەفتاکانمان بەسەر نەکردایەتەوە.
حەمەباوکی ئەرشیڤێکی دەوڵەمەند لە پێناسە و حەز و خولیاکانی کۆمەڵانی سەقز و سابڵاغە هەتا سلێمانی بە کەسایەتی ئاساێی, ئەدبی، هونەری و گەنجانی قۆز. قەوانێک تەژی لە بیرەوەری و بەسەرهاتی پۆشتە و پەرداخانی ناوچە.
وتمان چەن خولەکێک دڵ بەین بە دڵی پیری عەشقانی هونەرپیشەی خەیاتی و پاسەوانی کانی و بەردەکانی بناری وەنەوشە. بۆیە چوینە خزمەتی حەمە باوکی لە دووکانە خنجیلانەکەی کە ئێستا لە کۆڵانی کانی کەڵانتەرە و مەکۆی عاشقانی جلوبەرگی کوردییە.