سەمفۆنیای سۆز و سەقز

باڵندەی لانەواز بە گزنگی هەتاو ئەکەوێتە فڕین و مۆسیقاری شەیدا بە نۆتی ئەوین ئەکەوێتە هۆرە بۆ هەتاو.
کاک رەسوڵ میرزاپور، مامۆستایەک بە زانستی ئەکادیمی و ئەزموونی هونەری خۆڕسک، ئەڕشیڤێک لە هونەر و مۆسیقای ناوچەی سەقزی دلۆڤان، پێکهێنەری ماڵباتێکی گوێڕایەڵ بە موعجیزەی مۆسیقا.
واکاوی شانازی پەیا کرد ساتەوەختێک بچێتە خزمەت ئەم مامۆستا خۆشەویستە و ئەویش بەڕووی گەشاوە باسی ساڵانی دوور و درێژی خۆی و هونەرەکەی ئاڕاستەمان کرد و ئەمشەو لە یەکەم شەوی نەورۆزا میوانی دڵە جوانەکانی هۆگرانی سەقز و هونەری سەقزیانین.