یادی ڕۆژنامەگەری کوردی

یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان، لە ڕۆژی ۲ی گوڵان ١٨٩٨، لەلایەن میقداد بەدرخانەوە لە قاھیرە چاپ کرا. ڕۆژنامەکە ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو و بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەردەوام بوو. یەکەم ژمارەی بە کوردیی کورمانجی دەرچوو، بەڵام لە چوارەم ژمارەوە ھەندێک لە بابەتەکانی بە زمانی تورکی بڵاو دەکرایەوە. ڕۆژنامەکە بە خۆڕایی بڵاو دەکرایەوە. ڕۆژنامەکە بەرھەڵستیی دەسەڵاتی عوسمانیی دەکرد و لەلایەن کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی پشتگیری دەکرا.

بەھۆی دژایەتیی لایەنی عوسمانی، ئەوا ڕۆژنامەکە ژمارەکانی لە چەند شارێکی جیا چاپ کران، لە دوای قاھیرە ئەوا لە شارەکانی ژنێف، لەندەن و فۆلکستۆن چاپ کران، ڕۆژنامەکە لەناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی قەدەغە کرابوو، بەڵام بەشێوەی قاچاغ دابەش دەکرا. بەگوێرەی نامەیەکی سەرنووسەرەکەیەوە، ئەوا ڕۆژنامەکە لە شارەکانی ئامەد، مێردین، ئەدەنا و دیمەشق خوێنەری ھەبووە. لە ژمارەی شەشی ڕۆژنامەکەوە، ئەوا کاری چاپکردن و سەرنووسەری کەوتە دەست عەبدولڕەحمان بەدرخان، کە برای بچووکی میقداد بوو.

روز دوم اردیبهشت ماه مصادف است با ۱۲۴ مین سالگرد چاپ و انتشار اولین روزنامە بە زبان کوردی تحت عنوان (کوردستان) توسط مقداد مدحد بدرخان در قاهرە پایتخت کشور مصر.

این روز در کردستان بە عنوان روز روزنامەنگاری کوردی  شناختە می شود.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا