کتێبی “فەرهەنگی ناو” بەرهەمی سەید نووح عینایەتی بڵاو کرایەوە

کتێبی “فەرهەنگی ناو” بەرهەمی “سەید نووح عینایەتی” لە دوو بەرگدا لە لایەن ناوەندی گوتار بڵاو کرایەوە و ئێستا لە پێشانگای کتێبی بووکلەند، کتێبی هونەر و ئەندیشە و شنەبووک لە بەردەست خوێنەراندایە.

ڕەزا شەجیعی بەرپرسی ناوەندی گوتار کە پێداچوونەوەی بەسەر ئەم کتێبا کردووە و پێشەکی بۆ نووسیوە سەبارەت بەم فەرهەنگە نووسیویەتی:

ئەوەی لەم کتێبەدا هەوڵی بۆ دراوە، ئامادەکردنی فەرهەنگێکە بۆ “ناونان” بەگشتی و ناونانی کوڕ و کچ بەتایبەتی؛ هەر بۆیە بە شێوەیەک ناوەکان ڕیز کراون جیا لە مەبەستە تایبەتەکە، بەشێکیان وەک ناوی تایبەت بۆ شوێن و دامەزراوە، دواناو، بەرهەمی بازرگانی و … سوودی لێ وەردەگیردرێ.

ناوەکان بەپێی ڕیزبەندی ئەلف و بێ ڕیزکراون و مانایان دەستنیشان کراوە و لە هەندێ نموونەشدا هەوڵ دراوە لە باری ڕیشەی ناوەکەوە ڕوونکردنەوەیەک بدرێ. بەپێی تێکەڵی مێژوویی و کولتووری لەگەڵ زمانی فارسی، عەرەبی و تورکی ئەو بەشە لە ناوەکان کە لە زمان و کولتوورماندا قاڵ بوونه و بە شێوەیەکی بەربڵاو و بەرفرە کەڵکیان لێ وەرگیراوە و لێ وەردەگیرێ، تۆمار کراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا