وێنەی سێ کەسایەتی کورد لە سەر دیوارێکی شاری بانە

ئارام مەجیدی شێوەکاری بانەیی، وێنەی سێ کەسایەتی گەورەی کوردی لە سەر دیوارێکی شاری بانە نەخشاندووە.

دوکتور “ئیبراهیم یونسی” وەرگێڕ، “تەها کەریمی” فیلمساز و “عەتا نەهایی” چیرۆکنووس ئەو سێ کەسایەتیەن کە وێنەیان لە سەر دیوارێک لە ڕێگەی کەمەربەندیی شاری بانە کێشراوە.

ئیبراهیم یونسی ساڵی ۱۳۹۰ و تەها کەریمی لە ساڵی ۱۳۹۲ کۆچی دواییان کرد. عەتا نەهایی هەر ئێستا لە شاری بانە دەژیی و ڕۆمانی «گرەوی بەختی هەڵاڵە» یەکێک لە بەرۆەمەکانی ئەم چیرۆکنووسەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا پێشوازی بەرچاوی لێکراوە.

وێنەکانی سەر ئەم دیوارە سەرنجی خەڵکی ڕاکێشاوە و ئەوان ئەم کارە بەجۆرێک ڕێزلێنان لە هونەرمەندان و کەسایەتیەکانی شارەکەیان دەزانن.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا