حسامەدین ئەمین لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی کوردی تاران کۆچی دوایی کرد

حسامەدین ئەمین، خەڵکی گوندی باینچۆ سەر بە شاری سنە بووە. لە تەمەنی ۵ ساڵییەوە دەستی بە خوێندن کردووە و لە ساڵی ١٣٢٤ بڕوانامەی دیپلۆمی بەدەست هێناوە. لە ساڵی ١٣٣٧ەوە لە تاران ژیاوە و بەکارلیۆس (لیسانس)ی ئەدەبیاتی زمانی فارسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.

لە وتووێژێک لە گەڵ حەوتەنامە گۆڕان، سەبارەت بە شێوە دەسپێکردنی هاوکاریەکانی لە گەڵ رادیۆ وتبووی: لە ساڵی ١٣٣٧ کە لە تاران درێژەم بە خوێندن دا، ڕادیۆی کوردی تارانیش چالاکی ڕادیۆیی خۆی بۆ ماوەی ۴ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەست پێکردبوو، منیش وەک بێژەرێک هاوکاریی خۆمم دەست پێکرد و دوای ماوەیەک بڕوانامەی ماستەر (فوق لیسانس)م لە زمان و ئەدەبی فارسی بەدەستهێنا، چوومە قەسر شیرین لە کرماشان و لە ڕادیۆی کرماشان وەک بێژەر و بە گشتی ١١ ساڵ وەک بێژەر لەگەڵ ڕادیۆی تاران بەردەوام بووم.

حسامەدین ئەمین دەستێکی توانای لە شێعر و شاعێریدا بووە و شێعری «شه‌م سووتاو بولبول و په‌روانه نووستن هه‌ی عه‌جه‌ب» کە زۆر ناسراوە، هۆنراوەی ئەوانە.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا