گەزیزە عومەر، شانۆکاری کورد: سەرکەوتن لە بەردەوامیدایە

هونەرمەندی شانۆکاری خەڵکی سلێمانی لە لێدوانێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی واکاوی، بەڕێوەچوونی نۆزدەهەمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقزی نیشاندەری بەردەوامی فیستیڤاڵەکە هەڵسەنگاند و وتی “بێ گومان سەرکەوتن لە بەردەوامیدایە”.
گەزیزە عومەر، فیستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقزێ وەک مەکۆی شانۆکارانی کورد ناساند کە ئەتوانن ئامادەبوونیان لە ناو فیستیڤاڵەکەدا ببێت.
ئەم شانۆکارە ئاماژەی کرد هەر بەو جۆرەی کە ژیان و کۆمەڵگا تەنیا بە پیاوان ناڕواتە پێش، شانۆیش بە هەمان شێوەیە و بۆیە بوونی خانمەکان لە بەشە جۆراجوجۆرەکانی شانۆ وەک ئەکتەر، لێژنەی داوەری دەق، لێژنەی داوەری نمایش و هەر وەها بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵەکە زۆر زەروورە.