پەردەلادان لەسەر پەیکەری مامۆستا زاری

رۆژی پەنجشەمە ڕێکەوتی ۲۷ی بەفرانبار لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەشێک لە نووسەران و ئەدەبدۆستان و هەر وەها بنەماڵای مامۆستا عەبدولکەریمی سائیب ناسراو بە «زاری»، پەردە لە سەر پەیکەری ئەو مامۆستا لادرا.

پەیکەرەکە بە دەستی پەیکەرتاش و هونەرمەندی توانای سەقزی “مەسعود رەحیمی” و بە بێ سفارش و پشتیوانی لایەنێک و تەنیا لەڕووی هەست و خواستی خۆیان درووس کرا.

لەم ڕێوڕەسمەدا چەن کەس لە بەشداربووان وەکوو مامۆستا رەسوڵ میرزاپور، پەپوو سدیقی، شەماڵ ئیسماعیلپور، کامیل موحەممەدجانی و هەروەها مەسعود رەحیمی بە پێشکەش کردنی وتار باسیان لە سەر ژیان و خوێندن و ئاسەوار و تایبەتمەندیەکانی شیعری مامۆستا زاری کرد و واکاوی گۆشەیەکی ئەم مەراسیمە لەم ویدیۆ وێنا کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە مامۆستا زاری، شاعیر، نووسەر و زمانەوان و کەسایەتی گەورەی ئەدەبی کورد، ساڵی ۱۲۸۴ی هەتاوی لە گوندی ئاڵکەڵووی سەقز لەدایکبوو و ساڵی ۱۳۶۰ لە ئاوایی ئاره‌بوغڵووی سه‌روو کۆچی دوایی کرد.

ئەو مامۆستا پایە بەرزە دیوانە شێعرێکی بە ۳۰۰ لاپەڕەوە بەجێهێشتوە و هەر وەها بەسەرەهاتی لەیلێ و مەجنوونی لە فارسییەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.

 

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا