مەرگی ناوادەی سارۆ ساڵێکی تێپەڕاند

ساڵێک بەسەر مەرگی ناوادە و باوەڕپێنەکراوی سارۆ سوزەنی، هونەرمەندی گەنجی بواری مۆسیقا و خەڵکی سەقز تێدەپەڕێت.

سارۆ لەدایکبووی ۲۵ی گەلاوێژی ۱۳۸۳ی ک.ه بوو. هەر لە منداڵییەوە هۆگری مۆسیقا بوو و لە هونەرستانی مۆسیقای سنە دیپلۆمی لەو بوارە هونەریە وەرگرت.

ئەو گەنجە هونەرمەندە سەرەڕای تەمەنی کەمی، چەندین گۆرانی و بەرهەمی هونەری و تایبەتی پێشکەش بە کۆمەڵگە کرد و بێ گومان ئەگەر ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕووی نەدایەت، داهاتوویەکی گەشتر بۆ سارۆ چاوەڕوان ئەکرا.

سارۆ تەنیا بە ۲۰ ساڵ تەمەن و لە کاتێکدا دڵی بۆ هونەر و کوردستان لیدەدا، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ (۱۳ی بەفرانباری ۱۴۰۳) بە ڕووداوی هاتووچۆ لەڕێگەی سنە بۆ دیواندەرە گیانی لەدەستدا و دەنگی گەنج و ئومێدبەخشی بۆ هەتا هەتایە بێدەنگ بوو. تەرمی ئەو هونەرمەند بۆ رۆژی دواتر لە گۆڕستانی ئایچی و لە سەر دەستی خەڵکی هونەردۆستی سەقز بە خاک سپێردرا.

گۆرانییەکانی سارۆ سوزەنی پڕ بوون لە هەستی نیشتمانپەروەری، مرۆڤدۆستی و ئەوین کە لە ناخی دڵەوە هەڵەقوڵان و لە سەر دڵان کاریگەر ئەبوون.

 

ڕۆحی شاد و یادە هەرمان

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا