ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێدی

ئەمڕۆ ۶ی گەڵارێزان، هاوکاتە لە گەڵ پێنجمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری هەست ناسک و خاوەن شێواز، “خالید ئاغای حیسامی” ناسراو بە “مامۆستا هێدی”.

مامۆستا هێدی لە ساڵی ۱۳۰۶ی هەتاوی لە گوندی «شێخاڵ»ی نێوان بۆکان و مەهاباد لە دایک بووە.

خالید ئاغا پێشتر لە ڕادیۆ کوردی کرماشان کاری کردووە و پاشان چووەتە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان و لەوێ نیشتە جێ بووە.

هێدی دیوانێکی شیعری بە ناو «کاروانی خەیاڵ» بە یادگار لێ جێماوە.

دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە
ئەو گڕوی گرتویە چ بکەم بێ تۆ ژیر نابێتەوە
بەفری بەفرانبارە بێ بای وەعدە قەت ناچێتەوە
ئەی خوا کەنگی ئەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە

باوەڕی نایە بەژینم دڵ بەدەس جزیاتەوە
خۆشە ڕوح دەربێ و بەجارێ بیخەمە ژێر پاتەوە
چونکە تەنیا هەر دڵێکە و سەد بەڵا دەیباتەوە
چەرخی چەپگەرد لێم بەقینە دەست لە من ناکاتەوە

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من، تۆ لەوێ من لێرەوە

بولبول ئەر مەیلی سەفاتە بێرە لای من لەحزەیەک
نابێ بۆ ناڵین و سوتان قەت وەکوو من بەندەیەک
من بە بەندی نیشەدارو تۆش گوڵی سور دەستەیەک
تۆ ورینگەی شیعری ژێرو کەو لە کۆتریش لەنجەیەک

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە

گوێت لە بەندی ئاخرم بگرە هەتا روح ماوە پێم
گەرچی ئاڵۆزە بەڵام بمبورە چون “شێواوە” لێم
تا بە ڕوناکی چرای گۆنات دەبینم دەست و پێم
سەر لەسەر ئێخەی غەمی تۆ پڕ بە کوردستان دەڵێم

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا