ڕووداوە مێژووییەکان

۹ی خەرمانانی ۱۳۷۱ی هەتاوی

✍️ئەنوەر مەعریفەت

لەم ڕۆژەدا كونگرەی ڕێزگرتن لە شاعیر، عارف و زانای کورد، عەبدوڕەحیمی تاوگۆزی ناسراو بە «مەولەوی كورد» لە شاری سەقز بە ڕێوە چوو. لەم کونگرەدا کە دوو ڕۆژی خایاند ٤٠٠ کەس لە مامۆستایانی زانکۆ، نووسەران، شاعێران و هونەرمەندانی شارەکانی کوردستان و ئێران بەشدارییان تێدا کرد و لە سەر ژیان، شوێنەوار و کەسایەتی ئەدەبی، عێرفانی و ئایینی مەولەوی وتاریان پێشکەش کرد.

لە پەڕاوێزی ئەم کونگرەدا پەردە لە سەر پەیکەری مەولەوی لابرا کە هونەرمەندی سەقزی، ئەنوەری کەریمی لە مۆم سازی کردبوو. هەروەها فێرگەیەکی کۆتایی و «پارکی شار» بە ناوی مەولەوییەوە ناودیاری کران.

بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرە بۆ یەکەمجار جۆش وخرۆش و تاوگیرییەکی بێ وێنەی لە شاری سەقز نابووەوە و زۆربەی چین و توێژەکان یارمەتی بەڕێوبەرانیان دا.

مامۆستامەلاعەبدوڵلا محەمەدی لە سەقز، مامۆستا مەلاعەبدوڵلا ئەحمەدیان لە مەهاباد، مامۆستامحەمەدتەقی جەعفەری لە قوم، مامۆستا قادری قادری لە پاوە،د.جەلالەدینی کەزازی،د.ئیرەج وامێقی، د.فەریدوون جونەیدی، د.مەهیندوخت موعتەمێدی،د.محەمەد مەجدی،د.محەمەد تەقی ئیبراهیم پوور، مامۆستایان عەباس حەقیقی، محەمەد حەمەباقی، مستەفا کەیوان، ڕەئووف تەوەکولی، ژیلا حسەینی، ئەحمەدی قازی… و بەرپرسانی شار و پارێزگا و نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە بەشدارانی ڕیزی پێشەوەی ئەم کۆنگرە بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا