ڕووداوە مێژووییەکان؛ ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٦٦ی هەتاوی

ئەنوەر مەعریفەت

لەم ڕۆژەدا چالاکی کۆمەڵایەتی، شاعیر و نووسەری سەقزی، شێخ ڕەئووفی زیایی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیی‌دا، کۆچی دوایی کرد. شێخ ڕەئووف کوڕی حاجی شێخ مستەفا نەقشبەندی لە ساڵی ١٢٧٣ی هەتاوی لە سەقز هاتووەتە دنیا.

لە میانەی شەڕی یەکەمی جیهانی‌دا کاتێ سپای عوسمانی هاتە سەقز، چووە ناو ڕیزی سپای عوسمانی و دژی ڕووسەکان شەڕی کردووە. لە میانەی شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی بەرزنجی لە سلێمانی دژی ئینگلیس، شێخ ڕەئووف لە کاتێکدا کە ڕاویژکاری شێخ مەحموود بووە، پێوەندیی دیپلۆماسی بە ئەفسەرە سیاسییەکانی ئینگلیزیشەوە بووە کە لە عێراق بوون. شێخ ڕەئووف لە یەکەم سەردانی ڕەزاشا پەهلەوی‌ بۆ شاری سەقز کرایە سەرۆکی ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنان. لە ماوەی خانەنشینیشدا ماوەیەک ئیمامەتی نوێژی جومعەی کردووە. هەروەها وەک نوێنەری شاری سەقز چووەتە مەجلیسی شۆرای میللی.

شێخ ڕەئووف بێجگە لەوە کە پیاوێکی چالاکی مەیدانی سیاسەت و حکوومەت بووە، بە کوردی و فارسی شێعریشی هۆنیوەتەوە و کتێبێکیشی لە سەر ڕێبازی فیقهی شافێعی نووسیوە.

بیرەوەرییەکانی شێخ ڕەئووف لە شەڕی یەکەمی جیهانی‌دا بە کۆششی کاک عومەری فاڕووقی و لە لایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، بە زمانی فارسی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا