ئەمڕۆ لە مێژوودا؛ هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوایی مەلا عەبدوڵلای موحەممەدی

ئەمڕۆ هاوکاتە لە گەڵ ۱۳ی جۆزەردانی ۱۳۷۶ی ک.هەتاوی، ۲۷ی موحەڕەمی ۱۴۱۸ی ک.مانگی و ۳ی ژوەنی ۱۹۷۷ی زایینی.

✍️ئەنوەر مەعریفەت

لەم ڕۆژەدا مەلا عەبدوڵلای موحەممەدی، مامۆستای ئایینی و پێش نوێژی هەینی (ئیمام جومعە)ی شاری سەقز لە تەمەنی ٨٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد. تەرمی مەلا عەبدوڵلا لە ڕیوڕەسمێکی ماتەمینی و بە شکۆدا بە بەشداریی جەماوەر و نوێنەری دەزگا ئیدارییەکان لە ئاوایی بوغدەکەندی ئەسپەردەی خاک کرا.

مامۆستا مەلا عەبدوڵلا ساڵی ١٢٩٦ه لە دێی «قوڵتە» سەر بە شاری سەردەشت چاوی بە ژیان هەڵێنابوو. لای مەلا حسەینی تاهێر بوغە، مەلا عەبدوڵلا وەلزی لە موکریان و مەلا ئەبوبەکر ئەفەندی (ناسراو بە مەلا گچکە) لە هەولێر دەرسی خوێندووە، دوازدە عیلمی باوی تەواوکردووە و پاشان ئیجازەی مەلایەتی و دەرس دادانی وەرگرتووە. مەلا عەبدوڵلا کە لە شاری سەقز دەگیرسێتەوە پێش شۆڕشی ١٣٥٧ مامۆستای فەقێیان و ئیمام جومعەی ئەم شارە بوو.

لە سەروبەندی شۆڕشی ٥٧ لە ڕیزی خەڵکدا بەشداریی سەرهەڵدانەکانی دەکرد و لە ماوەی بشێوی و دۆخی سەقام نەگرتووی دواجاردا هەمیشە دەوری ناوبژیوان و خێرخوازانەی گێڕاوە. مامۆستا مەلا عەبدوڵلا جێگای متمانە و پرس و ڕای خەڵک و لایەن و دەزگاکان، وەک یەکەمین نوێنەری کوردستان بۆ مەجلیسی خوبرەگان دیاری کرا و دوو دەورە ئەم ئەرکەی بەڕێوە برد.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا