ڕووداوە مێژووییەکان

۲۲ی گوڵانی ۱۳۰۱هـ ـ ۱۳ مای ۱۹۲۲ ز ـ ۱۶ ڕەمەزانی ۱۳۴۰ ک.

لەم ڕۆژەدا لەشكرێك سوارە و پيادەی عەشايەری شكاك، هەركی، مامش، پيـران، دێبوكری و هەندێ چەكداری ئازەری بە تۆپخانە و قۆرخانەی پێويست و بە فەرماندەیەتی سەييد تەها نەهری و قەرەنی ئاغامامش و عەلی‌ئاغا ئەميـر ئەسعەد دێبوکری هاتنە ناو شاری سەقزەوە، تا لێرەوە پەلامار بکەنە سەر تیکانتەپە(تيكاب) و ناوچەی هەوشار.

بە حوکمی سەييد تەها، هەزار چەكداری عەشيرەتەكانی سەرشيو و گەوركی سەقز و بەگ‌زادەكانی بانەش دايانە پاڵ لەشكری پەلاماردەر و ڕۆژی ۲۹ی ڕەمەزان سەقزيان بەرەو هەوشار چۆڵ کرد. بەڵام بە هۆی دەست‌پێكردنی شەڕ لە ناوچەی بۆكان و سابڵاغ لە نيوەی ڕێدا گەڕانەوە بۆ سەقز و لەوێیشەوە بەرەو سابڵاغ چوون. حاجی مستەفا تەيموورزادە لە بیرەوەرییەکانی (وحشت سقز)‌دا نووسيویەتی: «سەييد تەها كاتێ هاتە سەقز، چاپاری تايبەتی بە نامەوە ناردە سلێمانی بۆحاكمی سياسی ئينگلیس و بەم‌كارەش پێوەندی نێوان سەیید تەها و سمایل ئاغای شکاک لە‌گەڵ ئینگلیسەکان دەرکەوت و خەڵک ئینگلیسیان بە پشتیوان و یارمەتیدەری سمکۆ دەزانی.»

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا