سەقز، ئەی شاری پیرۆزی گەلم

بە پێی بەڵگە مێژوویەکان، ۷۸ ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژی ۱۱ی خەرمانانی ۱۳۲۵ی هەتاوی، سەقز بوو بە شارستان.

واکاوی هەوڵی داوە لە کلپێکی ویدیۆییدا بەشێ لە جوانیەکانی سەقزی دەزگیران و دلۆڤان نیشان بدات و بۆ ئەو کارە لە شیعرێکی تایبەتی مامۆستا «ئەمین گەردیگلانی» و بە دەنگی کاک «خالید فەتاحی» کەڵکمان وەرگرتووە.

 

جێگای باسە کە ئەنجومەنی وەزیران (هیئت دولت)ی ئێران بەسەرۆکایەتی ئەحمەدی قەوام لە ڕۆژی یازدەی خەرمانانی ۱۳۲۵دا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆی بۆ بە شارستان بوونی سەقز پەسەندکرد و بڕیاردرا شاری سەقز کە لە ڕووی دابەشکاریی ئیداریەوە، «شار»ێکی سەر بە شارستانی سنە بوو، ببێ بە «شارستان» و ناوەندی «فەرمانداریی» تیا دابمەزرێت.

سەقز لە ساڵی ١٣١٤ فەرمانگەی شارەوانیی تیا دامەزرا و یازدە ساڵ دوای بە شار بوونی، کرایە ناوەندی شارستان.

لە ساڵانی ڕابردوودا بەرپرسانی بەشێ لە شارەکان رۆژێکیان بۆ ڕێزلێنان لە مێژووی شارەکەیان ناونیشان کردە، بۆ نموونە ۶ی گوڵان رۆژی «سنە»یە. بەڵام لە سەقز کە خاوەن مێژوویەکی تایبەتە تا ئێستا ئەو کارە کە یاریدەری ناساندنی زۆرتری شارەکەیە نەکراوە.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا