۷ی سەرماوەزی ۱۳۰۰ی هەتاوی ـ ۲٨ی نوامبـری ۱۹۲۱ زایینی

٩٧ساڵ پێش و لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا هێزێکی ژاندارمری دەوڵەتی ناوین بە فەرماندەیەتی ماژۆر نەسروڵلاخان بە یاوەریی عەشایەر و ئاغاواتی کەرەفتوو، تیزاوا و کیسەڵان هاتنە ناو شاری سەقز و تەنگیان بە عەشایەری چەکدار و بەگزادە‌کانی باشووری ڕۆژاوای سەقز هەڵچنی کە دەستیان بە سەر کاروباری شاردا گرتبوو.

لە شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەم دوو لایەنە کە شەش کاژێری خایاندبوو، هێزی بەگزادە خۆی پێ نەگیرا و لە ڕێی خەیدەرەوە بەرەو بانە کشایەوە. حاجی زەمان خانیش کە لە لایەن بەگزادە و سمایل خانی سمکۆوە حوکمی سەقزی گرتبووە دەست، بەرەو سابڵاغ هەڵات و هێزی دەوڵەت لە ناو شار جێگیر بوو. بە گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی بۆ شار، حاجی وەهاب خانی ئەردەڵان(ئەمیر موحتەشەم) بە شێوەیەکی کاتی کرایە حاکم. بەڵام دواتر سالار نیزام ناوێک بە فەرمی بووە حاکمی سەقز و ئەمیر موحتەشەمیش وەک جێگری حاکم دەست نیشان کرا.

دوای دامەزراندن و سەقام پێدانی کاروباری شار، ماژۆر نەسروڵلا خانیش لە سەرووی هێزەکەیەوە، سەقزی بە جێ هێشت و بەرەو سابڵاغ کەوتە ڕێ.

 

ئەنوەر مەعریفەت

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا