پەردە لە سەر ڕۆمانی “خلە تووتە” لا درا

هەر ئێستا، ڕێوڕەسمی پەردە لادان لە ڕۆمانی “خلە تووتە” نووسراوەی “فەرەیدوون محەمەدزادە” لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی بە ئامادەبوونی جەماوەری کتێب دۆست بەڕێوە دەچێت.
“نیزام غەففاری” وەک یەکێک لەو کەسانە کە وتاری لە سەر خلە تووتە پێشکەش کرد سەبارەت بەم ڕۆمانە دەڵێت؛ “خلە تووتە” ڕۆمانێکی کۆمەڵایەتییە کە بە شێوازی ڕێئاڵ نووسراوە. بەشی ئەسڵی چیرۆکەکە باسی ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکانی شەستەکانە کە ڕەنگە باشتر لە هەر کتێبێکی مێژوویی شێوەی ژیانی خەڵکی لەو سەردەمەیا بۆ خوێنەر ئەگێڕێتەوە کە بۆ زۆر کەس حاڵەتی نۆستالۆژی هەیە. هەرچەن لە دەرفەتی ڕەخساودا لایەکیش لە دەورانی پێشتر و پاشتر لە شەستەکانیش ئەکاتەوە.
باسی دەروونی و دەروون ناسانە کۆڵەکە و ئەستۆندەکی ئەم ڕۆمانە کۆمەڵایتیەیە.