ناساندنی کتێب؛ نەقڵەکانی دۆن کیشۆت

کتێبی “نەقڵەکانی دۆن کیشۆت” نووسینهوهی “جهیمز بالدوین” و وەرگێڕانی زاهید ئارمی”، لە ساڵی نوێدا لە چاپ دراو و بەم زوانە بڵاو دەبێتەوە.
ئەم بەرهەمە کە چوارەمین بەرهەمی نووسەر و وەرگێڕی سەقزی “زاهید ئارمی”ە، تایبەتە بە مێرمنداڵان و لە لایەن ناوەندی “بیریار”ەوە موجەوزی بۆ وەرگیراوە و ناوەندی پەنجەرە لە چاپی داوە.
پێشتر لە زاهید ئارمی، کتێبگەلی شانۆنامەی کەرگەدەن، نەقڵە نوقڵەکانی بابەگیانم، کتێبی وانەی کوردی [بە هاوبەشی چەن نووسەری دیکە] بڵاو کراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە هاوکات ئەم بەرهەمە بە شێوەی cdش کاری بۆ کراوە و چەن کەسێک خوێندنەوەی دەقی کتێبەکەیان لە ئەستۆ گرتووە. دیارە بە مەبەستی خوێندنەوەی ئاسانتر و چێژبەخشی زۆرتر، دەق و خوێندنەوەی کتێبەکە لە نەرمامێرێکدا خراوتە بەر دەست بەردەنگانی ئەم کتێبە، ئینجا ئەو وشە و دەستەواژانەش کە ڕەنگە بۆ مێرمنداڵان جێگای پرسیار بێت، لەم نەرمامێرەدا کراوە بە فەرهەنگۆک.