«سەیرانی سەیزان» پێنج ساڵ دوای مەرگی نووسەر لە چاپ درا

دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بە سەر مەرگی ناوادەی «خالید خاکی» شانۆکار، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری سەقز، کتێبی «سەیرانی سەیزان» لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاو کردنەوەی «گوتار»ەوە لە چاپ درا.

رەزا شەجیعی بەرپرسی ناوەندی گوتار بە واکاوی ڕاگەیەند سەیرانی سەیزان لە درێژەی چیرۆکی «ئایەرە ئایەرە»دایە و له رۆژانی داهاتوودا لە بەر دەستی خوێنەران و هۆگرانی کتێب ئامادە دەبێت.

جێگای ئاماژەیە کە کتێبەکانی؛ “نظری به کردستان و دیداری با شاعران کُرد”، “وەرگێڕانی کتێبی “ئەفسانە”ی نیمایوشیج، “خەج و…”، “ئایەرە ئایەرە” و نووسین و وەرگێڕانی دەیان شانۆ، تەنیا بەشێ لە بەرهەمەکانی ئەو نووسەرەن.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا