نووسەر و ڕۆشنبیری کورد “ئەبووبەکر حەسەن جاف” ناسراو بە بەکر جاف ماڵاوایی لە ژیان کرد
ئەبووبەکر حەسەن، ناسراو بە “بەکر جاف”، ساڵی ۱۹۶۷ لە گوندی کوردەمیر لە گەرمیان لەدایکبووە، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا باوکی و چەند کەسێکی دیکەی نزیکی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەبووە و لە فەرەنساش ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە.
ئەبوبەکر جاف یەکێکە لە نوسەرە دیارەکانی کوردستان، نوسەر و لێکۆڵەری بواری سۆسیۆلۆژی بووە و خاوەنی چەند کتێب و لێکۆڵینەوەیەکە.
دڕەنگانی شەوی ڕابردوو ئەم نووسەرە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد .