سوودەکانی گیای بەهاری ناوچەی کوردستان
هاوکات لەگەڵ گەیشتنی یەکەم ڕۆژەکانی بەهاری هەموو ساڵێک گیا بەهارییەکان لە شاخ و کێو و بەندەنی کوردستان دەڕوێن و بۆ کەڵك وەرگرتن لە ڕەشە چێشتی خەڵکی ناوچەکە زۆر بە کار دێن. زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای کوردستان خاوەنی زستانی سارد و سەرما و سۆڵە و شەختەیە بە چەشنێک کە هەتا کۆتایی بانەمەڕ بەفری سەر لووتکەی چیاکان ناتوێنەوە هەر بەم هۆیەوە لە وەرزی بەهار، کەشوهەوای لەباری ناوچەکە دەبێتە هۆی ڕوانی گژ و گیای خۆراکی لە سەر چیا و دەشتەکاندا. بڕێک لەو گیایانە بریتین لە: شەنگ، پەنگە، کوزەڵە، کەنیواڵ، گێلاخە، لووشە، کەنگەر، ڕێواس، کارگ، قازیاخە، قەزوان، خوژە،
شەنگ: گیایێکە بە گەڵای درێژ کە بە کاڵی دەخوردرێت و بەبڕوای خەڵکی ناوچەکە سوودی زۆری هەیە بۆ ددان.
کەنیواڵ: گیایێکە لە چەشنی پیوازی تەڕ کە بۆ ساز کردنی نانێکی خۆماڵی بە ناوی “کەلانە” کەڵکی لێ وەردەگرن. کەنیواڵی وردکراو دەکەنە توێی هەویرەکە و پاش ئامادە بوونی نانەکە بە ڕۆنی خۆماڵی چەوری دەکەن و لەگەڵ دۆ دەیخۆن.
گێلاخە: ئەم گیا بەهارییە بۆ ئامادەکردنی چەشنێک چێشتی خۆماڵی بە ناوی “ترش و گێلاخە”کە وەکوو شلە وایە کەڵکی لێ وەردەگرن و هەروەها بە شێوەی سوورکراویس دەکار دێت. بۆ ساز کردنی کوکیش لە گێلاخە کەڵک وەردەگرن
کەنگەر: کەنگەریش یەکێکی دیکە لە گیا بەهارییەکانە کە لە کوردستاندا کەڵکی زۆری لێ وەردەگرن. خەڵک زیاتر لەگەڵ ماست دا دەیخۆن بەڵام بۆ ساز کردنی کوکی و خۆرشت و هەندێک خۆراکی دیکەش، کەنگەر دەکار دێنن.
سهرچاوه:تۆڕۆ کۆمەڵایەتیەکان