دەوڵەمەندبوونی کتێبخانەی کوردی بە چالاکی نووسەران و وەرگێڕانی سەقزی

لەم ڕۆژانەدا چەندین کتێب و وەرگێڕانمان لە بوارە جیاجیاکانی زمانی کوردی بە چالاکی نووسەران و وەرگێڕانی سەقزی بینی کە هەریەکەیان کاریگەرن لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی.

بۆ نموونە؛ “ژنخواکانی کوردستانی دێرین و ئەفسانەی گیڵ‌گامێش” بە وەرگێڕان و ئامادەکردنی “ڕەحیم لوقمانی” و کۆمەڵە چیرۆکی “وەرزی پێنجەم” بە نووسینی “نیشتمان قادریان” لە لایەن چاپەمەنی “خانی”یەوە.

کۆمەڵە شیعری “لە پەراوێزی بریندا” لە نووسینی یونس حسەینی” کۆمەڵە شیعری “پیاوێکم لە قەوارەی با” لە نووسینی “شەریف مورادی” “بەلقیس” و “زمانناسی دیکارتی” بە وەرگێڕانی “ڕەزا شەجیعی”، کۆمەڵە شانۆنامەی “باڵی مەیموون” بە نووسینی “تریفە کەریمیان” لە لایەن ناوەندی “گوتار”ەوە.

هەر وەها چاپکردنی زیاتر لە ۱۰ کتێبی چیرۆکی منداڵان وەکوو؛ “هایدی، جوانکیلەی نووستوو، عەلائەدین و چرای جادوو، جەک و لووبیای سیحراوی و…” بە وەرگێڕانی “براییم شەوقی” و “مەزرای ئاژەڵان، موبی دیک، کەڵپە سپی، نیکوڵاس نیکڵبی و…” بە وەرگێڕانی “شیما ئیبراهیمی” کە چاپەمەنی “ڕێگا” لە بەردەسی خوێنەرانی داناون.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا