ساتێک لەگەڵ شانۆی “لیباسگیرەکان؛ بەدڵنیاییەوە پێکەوەین

ئەم رۆژانە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی، میوانداری کۆڕێک لە منداڵان و مێرمنداڵانی شاری سەقزە کە خەریکی نمایشی شانۆی موزیکاڵی “لیباسگیرەکان”ن.

نمایشی لیباسگیرەکان لە نووسینی “ئۆراند هەریس”ە کە “شەهربانوو هادی” بە زمانی کوردی وەرگێڕان و دەرهێنانی بۆ کردوە و ئەکتەرەکانیشی هەموو منداڵ و مێرمنداڵن.

 

ئەم نمایشە بەرهەمی دووهەمی “فێرگەی شانۆی هێما” بە سەرپەرشتی “پەرویز ئەحمەدی”یە و لە ١٠ تا ٢١ی ڕەزبەر لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی ژمارە یەک کاتژمێر ١٨:٣٠ پێشکەش دەکرێت.

پەیامی نمایشەکە “هاوکاری و هاودڵی و یەکگرتوویی” و منداڵەکان فێر ئەکات کە ئەگەر پێکوەو بن دەتوانن زۆر کار بکەن کە بە تەنیایی ناتوانن.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا