مام هۆمەرە و مریشکە قوڵە؛ شانۆیێ بۆ مناڵانی سەقز

ئەگەر دەتانەوێت لەگەڵ منداڵەکەتان ساتێکی خۆش و جیاواز بە سەر ببەن، ڕەنگە دانیشتن لە پای شانۆیەکدا کە هەموو ئەکتەرەکانی منداڵن باشترین بژاردە بێت.

لەم دواییانەدا گرووپە شانۆکارەکانی شاری سەقز چەند بەرهەمی جوانیان خولقاندووە کە دوایین دانەیان شانۆی “مام هۆمەرە و مریشکە قوڵە”یە. نمایشێک کە چیرۆکەکەی لەلایەن نووسەری بەتوانا و بەناوبانگی بواری چیرۆک واتە خاتوو “موفیدە مەزهەر”ەوە نووسراوە و “وریا شاکری” کارگەردانیی کردووە.

 

جێگای ئاماژەیە کە ئەکتەرەکانی ئەم نمایشە موزیکاڵە منداڵ و مێرمنداڵن کە “مؤسسه نقش‌آفرینان هنر” ئەوانی ئامادە کردووە و هەموویان بۆ یەکەمجاریشە کە دەچنە سەر سن و دەورگێڕی ئەکەن.

پێشنیار دەکەین کە لەو چەند ڕۆژەی کە مۆڵەتی نمایشی ئەم شانۆیە ماوە (تا رۆژی هەینی ٥ی گەڵاڕێزان) کاتژمێر ٦:٣٠ ئێوارە، حەتمەن سەردانی هۆڵی ئامفی تئاتری ئیدارەی ئیرشادی سەقز بکەن و چێژ لە سەیرکردنی ئەم شانۆیە ببەن.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا