ڕۆژێکی تاڵ بۆ مۆسیقای کوردی

ڕەنگە ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە تاڵترین ڕۆژەکان بۆ مۆسیقای کوردی هەژمار بکرێت، کە تێیدا سێ لە گەورە پیاوانی دەنگ و مۆسیقای کوردی کۆچی دواییان کرد.

“جەمیل ئەحمەدی نەوسوودی”، هونەرمەندی بەناوبانگی هەورامان شەوی دووشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. کاک جەمیل دەیان بەرهەمی سیاوچەمانەی لەگەڵ مامۆستا یان عوسمان هەورامی و حسەین کێمنەیی بە یادگار هێشتووە.

هەروەها “عەسگەر سۆهرابی” مەقامبێژ و هوورەچڕی خاوەن شێوازی تایبەت، ڕۆژی سێشەممە کۆچی دوایی کرد. کۆچکردوو سۆهرابی لە عەشیرەتی گۆران بوو. تەرمی ئەو هونەرمەندە ئەمڕۆ لە گوندی “وانەڕنگینە”ی سەر بە کرماشان بە خاک سپێردرا.

هەروەها “جەمشید عەندەلیبی” ئاوازدانەر و ژەنیاری نەێ و خەڵکی شاری سنە کە لە لەگەڵ محەممەد ڕەزا شەجەریان کاری کردبوو، دوێنێ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا بە هۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا