چیرۆکی کۆنە خانووەکەی کوچکی خواروو

ئەشکەوت و ئاواێی‌مان زۆرن کە ساڵانێکە هەڵگری ئەو ئاسەوارانەن که سۆز و خۆشەویستی پیرە دایکان و باپیرانمان بیر ئەخاتەوە.

بۆ نموونە، خانوویەکی خنجیلانە لە گوندی کوچکی خواروو کە هەتا ئێستا خۆڕاگرە و میژوەکەی پاڵ ئەیات بە سەدساڵان پێشتر و ئەکرێت بڵێین هاوشێوە کۆشکەکەی قەڵەنەرە،  بەو جیاوازیەی کە ئەم هەتا ئەمڕۆ بەرچاوی کارناس و کاربەدەست و چالاکانی کۆمەڵایەتی نەکەوتووە.

ئەم کۆشکە لە سەر شێوازێکی تایبەت و لە کۆتاێیەکانی سەردەمی قاجاڕ ساز کراوە، وردەکاری سەرنجڕاکێشی تیا بەرچاو ئەکەوێت، بەڵام بێتوو پشتگوێخستن و خۆ لادان لە گرنگایەتی لایەنی پێوەندیدار بەردەوام بێت، مەترسی لەبیرچوونەوە و ڕووخانی لەسەرە.

چیرۆکی ئەم خانووە لە زمانی خاتوو “ئەفسەر تازەمەولوود” دێهیار و دانیشتووی گوندەکە دەبیسین کە هاوسۆزی خۆی بۆ خاک و خانووە خۆشەکەی کوچکی خواروو پێشکەش کردووە و تێئەکۆشێت کۆشکەکەی کوچک وەک پیرێکی شێوەشیرین بپارێزێت تا بەشکم ئەویش وەک زۆربەی ئەو کەیسانەی کە لە مەترسی لەناوچوونان فریاڕەسێک بەهانایەوە بێت.

 

جێگای ئاماژەیە، قازانجەکانی پاراستنی شوێنەوارە مێژووێیەکان و کارتێکەریەکانی لەسەر کولتوور و کۆمەڵگا حاشاهەڵناگرێت و گەشەی گەشت و گوزار و ئابووری ناوچەکەشی بەدواوە ئەبێت و پێناسەیەکی‌تر بۆ نەپچڕانی پردی پێوەندی نێوان بەرەی داهاتوو لەگەڵ ڕابردوو ئەمێنێتەوە.

لەم قۆناغەدا هەڵمەتێکی هاوبەش بۆ ناساندن و تۆماری کۆشکەکەی کوچک له ڕیزی ئاسەوارە نەتەوێیەکان پێویستە و هەرچەندە بەڵێنیش دراوە بەڵام ئەبێ هەوڵ و بەدواداچوونی بۆ بکرێ.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا