کاک تاهیر تاجەوانچی؛ خوێن بەخشی ژیان بەخش

گەلەک جاران، تەقالای مرۆڤەکان بۆ ژیانەوە قەرەبوو ناکرێتەوە. کاک تاهیر یەک لەو مرۆڤانەیە لە پێناوی ژیانەوە خۆبەخشانە خوێن لە دەماری نەخۆشان خوڕ ئەکات و بەبێ چاوەڕوانی دەیان کەسی لە دۆخی سەختەوە بەرەو ژیان گوێزاوەتەوە و لە ماوەی ۴۵ ساڵا ۱۶۵ جاران خۆبەخشانه خوێنی بەخشیوە

لەئێستادا ئەو پلەی دووهەمی وڵات و یەکەمی ئوستان و ناوچەیە لە خوێن خەڵاتدا و بەو هوێەوە بەڵگەی زێڕینی پێشکەش کراوەو بەڵێنیشی داوە هەتا یاسا پزیشکیەکان ڕێگە بدەن ڕێبواری ئەم ڕێبازە پیرۆزە بێت.

لە ڕۆژمێری جیهانیدا ڕۆژی ۱۴ی ژوون ڕێکەوتی (۲۵ی جۆزەردان) بە ڕۆژی خوێن بەخشین نووسراوه. لەگەڵمان بن تاوێک گوێبیستی چیرۆکی خەباتی ۴۵ساڵەی کاک تاهیر بین.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا