لەگەڵ سروە؛
رەنجی بووە بە رەنجی فەرهاد

لە ئەنجامی خۆشەویستییە بەناو بانگەکەی فەرهاد و شیرینی ژنی خەسرەو پەرویزدا “۵۹۰-۶۲۷” پەیدا بووە کە نیزامی لە “خەسرەو شیرین”ەکەیدا دواوە و زۆریش ڕێی تێ دەچێ کە لە ئەفسانەیەکی کۆندا دەربارەی شیرین وەری گرتبێ.
نیزامی بەم چەشنە باسی ئەفسانەکە دەکا: کە “خەسرەو” بە خۆشەویستی نێوان شیرین و فەرهادی زانی داوا لە فەرهاد دەکا کێوی بێستوونی بۆ کون بکا. فەرهاد بڕیار دەدا فەرمانەکەی بەجێ بێنێ بەو مەرجەی شیرینی بداتێ. خەسرەو بەمە قایل دەبێ چونکوو لەوە دڵنیایە کە ئەم کارەی پێناکرێ، بەڵام کە ئاگاداری خەسرەو دەکەن دڵدارەکەی هێزێکی وای بە فەرهاد داوە خەریکە کێوەکە کون دەکا، پیرێژنێک دەنێرێتە لای بۆ ئەوەی بە درۆ پێی بڵێ کە گوایە شیرین مردووە و فەرهاد لە داخان خۆی دەکوژێ.
ئەم پەندانە ئەو کەسانە دەگوترێ کە هەموو ژیانیان بریتییه لە هەوڵ و تێکۆشان و ڕەنجدان کە چی هیچیان دەسگیر نابێ.
*سەرچاوە: گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی سروە، ساڵی حەوتەم، بەفرانباری ۱۳۷۰، ژمارەی ۶۶، لاپەڕەی ۵۶.