شەو چلە

شەو یەڵدا چراخانی دڵانە/شەوی عەشق و گزنگی بەر بەیانە

ئازیزان جوانترین سڵاوتان پێشکه‌ش؛ پێگەی هەواڵی واکاوی، ویڕای پیرۆزبایی شه‌و چلە و هیوای پێکەوەژیان و بەختەوەری بۆ هەموان، ئەو نەخشەی کە تێکەڵێکە لە هێماکانی شەو چلە و ئەو شتانەی کە سەقزی خۆشەویستی پێ پێناسە ئەکرێت پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویستی ئەکات.

نەخشەکە تێکەڵێکە لە سومبولەکانی شەو چلە و هەروەها ئەو شتانەی کە سەقزی خۆشەویستی پێ پێناسە ئەکرێت کە هەمووی ئەمانە بە نیشانی گرافیکی‌یەوە دانراون.

 

شرۆڤە و شیکاری نەخشکە بەم شێوەیە؛

۱. لە سەرووی ڕاستی ئەم نەخشەوە نیشانی “خۆر” هەیە کە لای زۆربەی مرۆڤەکان بەرز و پیرۆزە و نیشاندەری رۆشنایی و گەرمابەخشینە. لە پاڵ خۆرەکەوە سینەبەندی زێویەیە و لە تەنیشتی ئەویش کێوی ڕووش.

۲. لە ڕەدیفی دووهەمی نەخشەکەوە “کاروانسەرای تاجەوانچی”یە و دوای ئەوە شێعرێکی مامۆستا شەماڵ و ئەمجار نیشانەی بەفر و دەسپێکی زستان.

۳. مزگەوتی دوو منارە یەکێک لە ئاسەوار مێژووییەکانی سەقز، نیشانی واکاوی وەک پێناسەی ئەم پێگەیە، هەنار وەک خۆراک و میوەی شەوانی پاییز و زستان و هەر وەها سەر درگای پارکی مەولەوی کوردە کە لای سەقزیەکان جێگای تایبەتی هەیە لە رەدیفی سێهەم دانراون.

۴. دوایین رەدیفیش دوو گوڵ دانراون کە سەقز وەک شاری گوڵان دەناسێنن، دوایین نیشانە ئەگەڕێتەوە بۆ حەمامی حاجی ساڵح کە ئەویش یەکێی‌تر لە ئاسەوار مێژووییەکانی سەقزە.

مەبەست لەم نەخشە بەرز ڕاگرتنی فەرهەنگ و کولتووری شەو چلە و هەروەها بایەخدان بە میژووی کۆنی سەقزە. هیوادارین لە دانیشتنەکانی شەوچلە باس و بابەتەکان لە سەر ئەم شتانە بێت.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا