مەنسوور یاقووتی نووسەر و شاعیری کورد کۆچی دوایی کرد

مەنسوور یاقوتی چیرۆکنووس، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی خەڵکی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ ۸ی بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.
مەنسوور یاقووتی، لە دایکبووی ۵ی ڕەشەمەی ١٣٢٧، لە گوندی کیۆنان، شاری سونقوڕ و کولیایی پارێزگای کرماشان، چیرۆکنووس، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشینەوە کۆچی دوایی کرد.
یاقووتی نووسەر و خولقێنەری دەیان کورتە چیرۆک و چیرۆکی درێژ بە زمانی فارسی بووە بووە کە بەشێکیان لە لایەن وەرگێڕانێ وەک عەزیز گەردی بۆ سەر زمانی کوردی سۆرانی وەرگێڕاونەتەوە، بۆ نموونە: چرایەک لەسەر مادیان کۆ، بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، لاوەچ و…
ئەم نووسەرە پایە بەرزە بەهۆی وەسفکردنی فەزای گوندنشینییەوه جێگەیەکی تایبەتی لە ئەدەبیاتی گوندنشینی هەیە.