یادگاریی مامۆستا حەقیقی بۆ سەقز

مامۆستا عەباس حەقیقی لەدایکبووی ۱۲۸۱ی هەتاوی لە شاری بۆکان، شاعیری هەست ناسکی کورد بوو.

حەقیقی بۆ یەکەم جار لە گوندی مەرخوزی سەقز دەستی بە خوێندن کردووە و لە شیعرێکا کە بۆ سەقزی هەڵبەستووە دەڵێ:

سەقز بە هۆی ئەژماری «ئەب»
«جەد» یانی «جای علم و ادب»
شارێکی مێژوویی کوردە
جێی ئەندێشە و فیکری وردە
بەڵگە و شوێن و شوورەی شاری
سی چل قەڕنی داوە دیاری
شێخ و زاهید، زانا و مۆمن
زۆرن نائەژمێرێ بۆ من
دەدرەوشێ نووری عیرفانی
وێنەی غەزایی و عوسمانی
حەسەن شێخی «مەولاناوا»
مەولا لە ناو مەولا ناوا
هۆنەر چەندی بێژی زۆرە
هونەرمەندی کەش بەو جۆرە
شاگردی خەتت و نەققاشی
بە موقلە و مانی گوت: ناشی
شاعیر زۆرن جێی شانازی
وێنەی «شپرزە» و «شیرازی»
پارکی شاری لەو داوێنە
دەنوێنێ وێنەی ئاوێنە
جێ گەشتی گەنج و پیرانە
ڕاوێژگەی ڕۆشنبیرانە
«قەڵای زێویە» و «ناری قەڵا»
لایان مسن نوقرە و تەڵا
گوڵی کێوان «وەنەوشە»یە
چرای ئەو حەول و حەوشەیە
چوار ساڵ لە باوەشی دابووم
بە بەر دەمیا هاتووم و چووم
ئێستاش بە بۆنی وەنەوشە
دوای هەشتا ساڵ دڵم گەشە
«مەرخوز» بێشکەی منداڵیمە
جۆلانەی شیرینی و تاڵیمە
گڵکۆی سولەیمانی لێیە
برای گەورەم ها لەو دێیە

بەرھەمەکانی مامۆستا حەقیقی بریتین لە:

دیوانی حەقیقی (شیعر)
کۆلکەزێڕینە (شیعر)
شەونم (وەرگێڕانی سەد غەزەلی حافزی شیراز)
بووستانی سەعدی، سەعدی (وەرگێران)
گوڵستانی سەعدی، سەعدی (وەرگێران)
کیمیای سەعادەت، غەزالی (وەرگێران)

۲۶ی بەفرانباری ۱۳۷۵ له نه‌خۆشخانه‌ی شارى بۆکان دڵی ئه‌ویندارى مامۆستا حەقیقى له لێدان که‌وت و رۆژى دواتر (۲۷ بەفرانبار) به به‌شدارى شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و خەڵکى شارى بۆکان و شاره‌کانى دەورووبەر له گۆڕستانى ئه‌و شاره بە خاک سپێردرا.

ماڵی مامۆستا حەقیقی لە ساڵی ۱۴۰۰ لەلایەن لیژنەی شار و شارەداری بۆکان سەندرا و لەوێدا «مۆزەخانەی کەسایەتییە ناودارەکانی بۆکان» ساز کرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا