یادی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی

یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی کوردستان لە ڕۆژی ١٨٩٨/٤/٢٢ز لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسری سەر بە دەوڵەتی عوسمانی دەرچوو.

بابەتەکانی ڕۆژنامەی کوردستان زیاتر هاندانی بڵاوکردنەوەی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردی بوو لە ناو هاوڵاتیانی ناوەوەی کوردستان دا و لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ – ١٩٠٢ز ٣١ ژمارەی لە چەند شوێنێکی جیاواز لێ دەرکرا.

میقداد مەدحەت بەدرخان کوری میر بەدرخان پاشای میری بۆتانە، بەگوێرەی مێژوو نووسان و ئەدیبان ئەو ناوە دەگەرێتەوە بۆ تێکەڵەیەک لەو ناوانەی کە لەو سەردەمەدا عوسمانییەکان لە ناوە فەرەنسییەکانەوە وەریانگرتووە.

مێقداد مەدحەت بەدرخان لە یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان دا دەڵێت: “من ڕۆژنامەیەکم بە ناوی کوردستان دەرکرد، ئامانجم لەم کارە ئەوەیە کە گەلی کورد لە بوارەکانی کلتوری، سیاسی، زمان، ئابووری و زانستەوە هۆشیار بکەمەوە”.

وەک سەرچاوەکان باسی ئەکەن ژمارەی ١ تا ٥ لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرە دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی میقداد مەدحەت بەدرخان و فشاری دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە، میقداد مەدحەت بەدرخان لێپرسراوێتی دەرکردنی (ڕۆژنامەی کوردستان)ی خستووەتە ئەستۆی عەبدولڕەحمانی برای و لە ژمارەی ٥ بە دواوە لە لایەن براکەیەوە دەرچوون.

لە ژمارە ٦ تا ١٩ لە ژنێف لە سویسرا، لە ژمارە ٢٠ تا ٢٣ دووبارە لە قاهیرە، ژمارە ٢٤ لە لەندەن، ژمارە ٢٥ دوو جار دەرچووە یەکەمیان لە شاری لەندەن و دووەمیشیان لە شاری فۆکستۆن هەر لە بەریتانیا دەرچوون. لە ژمارە ٢٦ – ٢٩ لە شاری فۆکستۆن لە و ژمارەکانی ٣٠ و ٣١ لە ژنێف لە دەرچوون.

ڕۆژنامەی کوردستان لە مانگێکدا دووجار دەرچووە و دوا ژمارەی، کە دەکاتە ژمارە ٣١ لە بەرواری ١٩٠٢/٤/١ز لە شاری قاهیرە دەرچووە.

شایانی باسە ژمارەکانی ڕۆژنامەی کوردستان بە دزییەوە دەگەیەنرایە کوردستان و بەشێکە لە بابەتەکانی ڕۆژنامەکەش بۆ هۆشیارکردنەوەی نەتەوەیی کورد و لایەنەکانی مێژوو و وێژە و کەلتووری کورد تەرخانکرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا