فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شاری دیواندەرە بەڕێوەچوو

ڕۆژی هەینی ۱۸ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ٤٠ ئەسپسوار لە شاری دیواندەرە، فێستیڤاڵی ئەسپسواریی لەژێر ناوی “شۆ سوارەی ئەسپی کورد” بەڕێوەچوو.
ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن دەستەی ئەسپسواری دیواندەرە بە هاوکاری دەستەی پارێزگا و ئامادەبوونی ٤٠ سوارچاک لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، زەنجان، هەمەدان و ئەسفەهان ڕێکخرابوو و لە کۆتاییدا تابلۆیەک و پەیکەرێکی یادکردنەوەی ئەم بۆنە وەرزشییە بە سەرجەم بەشداربووان بەخشرا.
فێستیڤاڵەکە بۆ یەکەمجار لە شاری دیواندەرە بەڕێوەچوو و بە دەستپێکی فەرمی چالاکی دەستەی ئەسپسواری دیواندەرە دادەنرێت. هەروەها قایمقامی شارەکە و بەرپرسانی پارێزگا و سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی ئەسپسواریش لەوێ ئامادەبوون.
دیواندەرە یەکێکە لە شارەکانی کوردستان کە پۆتانسێلێکی قبوڵکراوی لە بواری ئەسپسواری هەیە و مێژوویەکی دوور و درێژیشی لە پشتە. پێشبینی دەکرێت بە ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە پۆتانسێلەکانی سوارچاکی زیندوو ببنەوە.
همایش شو سواره با حضور ۴۰ سوارکار در دیواندره برگزار شد
همایش “شو سواره اسب کُرد” روز جمعه ۱۸ شهریورماه با حضور ۴۰ سوارکار در دیواندره برگزار شد.
این شو سواره را هیئت سوارکاری دیواندره با همکاری هیئت استان و حضور سوارکارانی از استانهای کردستان، کرمانشاه، آذربایجانغربی، زنجان همدان و اصفهان برگزار شد و در پایان به تمامی شرکت کنندگان لوح تقدیر و تنديس یادبود این رویداد ورزشی اهدا شد.
این همایش برای نخستین بار در دیواندره برگزار شد و آغاز فعالیت رسمی هیئت سوارکاری دیواندره تلقی میشود. فرماندار شهرستان، مسئولان استانی و ناظر فدراسیون سوارکاری نیز در آن حضور داشتند.
دیواندره یکی از شهرستانهای کردستان است که پتانسیل و جمعیت اسبی قابل قبولی دارد و سابقه سوارکاری در این شهرستان از قدمت دیرینه برخوردار است.
انتظار میرود با برگزاری این جشنواره، این پتاتسیلهای سوارکاری احیا شود.