عێرفان ساحێبی کتێبخانەی تایبەتی خۆی دەبەخشێتە زانکۆی پەیام نور

عێرفان ساحێبی مامۆستای زانکۆ و نووسەری سەقزی لە هەنگاوێکی کولتووری، کتێبخانەی تایبەتی خۆی واتە تەواویی کتێبە تایبەتیەکانی خۆێ، پێشکەش بە کتێبخانەی زانکۆ پەیام نوری سەقز دەکات.
ڕێوڕەسم و هەروەها کۆڕێک بۆ پێزانین و ڕێزلێنانی مامۆستا ساحێبی بۆ ئەم هەنگاوە بەنرخە، ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر سێ و نیوی پاش نیوەڕۆ لە زانکۆ پەیام نوری سەقز بەڕێوە ئەچێت.
@vakawii




