ھێمن موکریانی؛ شاعیری عیشق و ئازادی

محەممەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە “ھێمن” یان ھێمن موکریانی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد لە ساڵی ۱۳۰۰ی هەتاوی لە دێی لاچین سەر بە شاری مەهاباد لە دایکبوو.
مامۆستا هێمن به شاعیری عیشق و ئازادی ناسراوه و له سه‌رجه‌م شیعرەکانیدا نیشتمان پەروەری، عه‌شق و ئه‌وین، مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی بەرچاوە.
بەشێ لە بەرهەمەكان ئەو بەرزەناوە بریتین لە؛ تاریک و ڕوون، پاشه‌رۆک، ناڵه‌ی جودایی، شازاده و گه‌دا، قه‌ڵای دمدم، هه‌واری خاڵی، چه‌پکێک گوڵ و چه‌پکێک نێرگز، توحفه‌ی موزه‌ففه‌رییه (وەرگێڕان)، ئه‌فسانه کوردییه‌کان (وەرگێڕان) و…
هێمن موكریانی كۆتاكانی ته‌مه‌نی له شاری ورمێ بۆ گۆڤاری سروه ته‌رخان كرد. بەڵام دوای دەرچوونی چوار ژمارە لە سروەی رەنگین، مۆمی ژیانی ھێمن کوژایەوە و لە تەمەنی ۶۵ ساڵیدا لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد و دواجار لە گۆڕستانی مەهاباد نێژرا.
ساڵی ۱۳۹۲ ماڵی مامۆستا ھێمن کراوە موزە و بنکەی پاراستنی ئاسەواری ناودارانی فەرھەنگ و ھونەری شاری مەھاباد.
